فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
داننان به به‌رامبه‌ردا
له نێوان فیقهى ئیسلامى و یاساى نێوده‌وڵه‌تیدا
ئوسامه سه‌ڵاحه‌دین
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر داننان به به‌رانبه‌ر له هه‌ردوو حاڵه‌تى شه‌رِ و ئاشتیدا، پێویسته باس له شه‌رعیه‌تى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماتیه‌كانى نێوان دوو لایه‌نى به‌شه‌رِهاتوو بكه‌ین، چونكه ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌نجامى یاسایى لىَ ده‌كه‌وێته‌وه و، له سه‌روى هه‌مووشیانه‌وه داننانێكى نارِاسته‌وخۆیه له نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته یان لایه‌نه. هه‌ر جۆره داننانێكیش له كاتى جه‌نگدا به خیانه‌ت و دژایه‌تى نیشتمان داده‌نرێت به‌تایبه‌ت كاتێك كه له رێگه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌بێـت.
ده‌بینین یاساى نێوده‌وڵه‌تى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماتى و سیاسییه‌كانى نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان له كاتى شه‌رِدا به پچرِاوى ده‌هێڵێته‌وه و به حاڵه‌تێكى ئاسایى داده‌نێت بۆ كۆتایى هێنان به په‌یوه‌ندییه ئاساییه‌كان و ده‌ست پێكردنى شه‌رِ، ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه ته‌نها له حاڵه‌تى ئاشتى و ئاسایی‌دا ده‌بینێته‌وه و، ئه‌ركه‌كانى نێردراوه دیبلۆماته‌كانیش به‌ده‌ست پێكردنى ئه‌و حاڵه‌ته كۆتایى پێ دێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى له فیقهى ئیسلامییدا ده‌بینرىَ له روانگه‌ى مێژوودا، په‌یوه‌ندیى سیاسى به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌نانه‌ت له كاتى شه‌رِیشدا، ئه‌وه‌ى كه دیاره له ژیانى پێغه‌مبه‌ردا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) و پاش ئه‌ویش به‌رپابوونى په‌یوه‌ندییه‌كان بووه له گه‌ڵ غه‌یره موسوڵمانه‌كاندا له كاتى شه‌رِ و به‌ستنى سوڵحنامه و ئازادكردنى به‌ندى و ئاڵوگۆرِكردنى نێرده و پاراستنى ژیانى و ئاسایشى نێردراو و ئاڵوگۆرِكردنى نامه و دیاریى. دیاره دانیشتنه‌كانى نێوان (عوسمان) نێردراوى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بۆ لاى قورِه‌یشه‌كان و پێشوازى له نێردراوى ئه‌وان و دانیشتن بۆ گفتوگۆكردن، پێش مۆرى سوڵحنامه‌ى حوده‌یبیه بووه.
یه‌كىَ له‌و سه‌ركردانه‌ى كه په‌یوه‌ندییه‌كى زۆرى له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا هه‌بووه سه‌ركرده (سه‌ڵاحه‌دینى ئه‌یوبی)ـه كه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانى بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
به‌ڵام یاساى نێوده‌وڵه‌تى هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ریزه‌كانى دوژمن به نامه‌شروع ده‌زانىَ و، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌رگایه‌كى مامناوه‌ندیان دروستكردووه به‌ناوى په‌یوه‌ندیى له پێناو ئازادیى به‌ندكراو و گه‌رِان به‌دواى ونبوواندا، كه له رێگه‌ى خاچى سوور ده‌بێـت و یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌ت پێك هاتووه له خاچى سووردا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌وه‌ى دیاره لێره‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان دوو لایه‌ن یان وڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى دانیشتوانى ئه‌و وڵاته له فیقهى ئیسلامی‌دا له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ى شه‌رِ و ئاشتیدا رێ پێدراوه و یاساغ نییه به‌مه‌رجێك له رێگه‌ى یاسایى و فه‌رمیه‌وه بێت و كاربه‌ده‌ستى وه‌خت پێى هه‌ستێت، به‌ڵام له یاساى نێوده‌وڵه‌تى گشتیدا ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌نها له حاڵه‌تى ئاشتیدا ده‌بێت و له حاڵه‌تى جه‌نگدا به خیانه‌ت و ده‌رچوون له یاسا داده‌نرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته عورفێكى به‌ربڵاو له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێمه‌دا، بۆیه ده‌بینین ده‌ركه‌وتنى هه‌ر جۆره له په‌یوه‌ندییه‌كى به‌رپرسێك له وڵاتێكدا به وڵاتێكى تره‌وه كه داننانى فه‌رمى نییه له نێوانیاندا به جۆرێك له خیانه‌ت داده‌نرێت، وه‌ك سه‌ردانى هه‌ر به‌رپرسێكى وڵاتانى ئیسلامیى بۆ ئیسرائیل، یان یه‌كتر بینینێك ته‌نانه‌ت له شوێنى سێهه‌میش بێت (جگه له‌و وڵاتانه‌ى كه به فه‌رمى دانیان به ئیسرائیل‌دا ناوه). خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكى ئاسایى بێت یان له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بێـت به خێرایى به به‌كرێگیراو و تابورى پێنجه‌مى ده‌ناسێنن.
به‌ڵام جێگه‌ى ئاماژه‌یه كه ئه‌نجامى ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له فیقهى ئیسلامی‌دا جیاوازه، بۆ نمونه/ ئاشتى و سوڵحنامه هه‌رچه‌نده درێژخایه‌ن و گشتى بێت و هه‌رچه‌نده گفتوگۆكان به‌رده‌وام بێـت نایگه‌یه‌نێته پله‌ى دانپێدانان، به پێچه‌وانه‌وه له یاساى نێوده‌وڵه‌تیدا به درێژ بوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه داننانێكى نافه‌رمى لىَ دروست ده‌بێت، ئه‌ویش وه‌ك دیاره هۆكارى سه‌ره‌كییه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى په‌یوه‌ندییه‌كان جگه له كاتى ئاشتیدا.
به‌م شێوه‌یه داننان له یاساى نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بێته دوو به‌شه‌وه دانپێدانانى فه‌رمى و داننان به بوونى یاسایى و سیاسیى ئه‌و لایه‌نه یان كیان و ده‌وڵه‌ته‌دا به‌سه‌ر ئه‌و پارچه زه‌ویه و به‌و شێوه‌ى كه هه‌یه‌تى و، ئه‌وى تریان نافه‌رمى یان زیمنى و داننان و ته‌سلیم بوون و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مرى واقیع له بواره جۆربه‌جۆره‌كانى ژیاندا ده‌بێت.
داننان به شێوازى فه‌رمى و راسته‌وخۆ، یان داننانى یاسایى واته داننان به شه‌رعیه‌ت و ره‌وابوون و یاسایى بوونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته یان كیانه و شه‌رعیه‌تى بوون. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ وڵاتان و سه‌ربه‌ستى تیایدا و هیچ فشارێك له لایه‌ن یاساى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دانه‌نراوه، ئه‌مه‌ش له هه‌ڵوێستى وڵاتانى رۆژئاوایی‌دا دیاره كه‌وا به‌رانبه‌ر یه‌كیه‌تى سۆڤێتیى جاران هه‌یانبوو به هۆى هه‌ڵگرتنى بیروباوه‌رِى شیوعییه‌وه و ماوه‌یه‌كى زۆریش به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ چه‌ندان ساڵ دانى به حكومه‌تى چیندا نه‌ده‌نا.
داننانى ناوئاخن و ته‌سلیم بوون به ئه‌مرى واقیع له یاساى نێو ده‌وڵه‌تیدا له ئاڵوگۆرِكردنى نامه‌ى فه‌رمى و به‌كارهێنانى نازناو و پۆسته فه‌رمیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بێت، هه‌روه‌ها به ئاڵوگۆرِكردنى نێرده و رێكه‌وتننامه و گفتوگۆى فه‌رمى و ئاشكرا، هه‌روه‌ك هه‌ندێك له یاسازانان ده‌ڵێن ئه‌و جۆره داننانه كافى ده‌بێت و پێویست ناكات به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ و فه‌رمى رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن زۆرێك له دیبلۆماته‌كانه‌وه به‌كاردێت بۆ كێشكردنى وڵاته بچوكه‌كان به شێوه‌یه‌كى له‌سه‌رخۆ به‌ره‌و داننان به هه‌ر وڵاتێكدا له رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان و مۆركردنى رێكه‌وتنى كۆمپانیا و ئاماده‌بوون له كۆنگره و بۆنه نافه‌رمییه‌كاندا، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش پێچه‌وانه نابێت له‌گه‌ڵ شێوه فه‌رمى و راسته‌وخۆى مامه‌ڵه‌كردن و شه‌رعیه‌تى بوون.
به‌ڵام وه‌ك باسكرا له فیقهى ئیسلامی‌دا په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانى به‌شه‌رِهاتوودا (دوژمن) رێگرنابێت له مۆركردنى رێكه‌وتننامه بۆ ئاشتیى ماوه‌كورت یان درێژخایه‌ن، گفتوگۆكردن و گۆرِینه‌وه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر و ئاڵوگۆرِى نامه‌ى فه‌رمى و مامه‌ڵه‌كردن له ئه‌مرى واقیعدا له فیقهى ئیسلامی‌دا پێچه‌وانه نییه له‌گه‌ڵ قبوڵ نه‌كردنى ره‌وایه‌تى بوون و شه‌رعیه‌تى یاسایى. به‌و مانایه‌ى داننان به ئه‌مرى واقیع و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا داننان نییه به ره‌وابوونى ئه‌و كیان و ده‌وڵه‌ته‌دا، ئه‌مه‌ش خاڵى جیاوازییه له‌گه‌ڵ یاساى نێوده‌وڵه‌تى عورفى ئیستاى یاساى نێوده‌وڵه‌تى.
ته‌نانه‌ت سه‌ردان و گفتوگۆى راسته‌وخۆ و هه‌موو جۆره‌كانى مامه‌ڵه‌ى ئابورى یان سیاسیى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌ربازى، هه‌موو ئه‌م مامه‌ڵانه‌ش ناگه‌نه پله‌ى دانپێدانان و مۆركى ره‌وابوونى پێ نادات.
به‌ڵام داننانى راسته‌وخۆ و به‌خشینى ره‌وایه‌تى یاسایى كه له رێگه‌ى ده‌ركردنى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمییه‌وه ده‌بێـت و، تیایدا دان ده‌نرێت به یاسایى بوونى مامه‌ڵه و بوونى ئه‌و وڵات و كیانه به‌بىَ باسكردنى هیچ جۆره ئیستسنایه‌ك یان رێگر و مه‌رجێك، ئه‌مه‌ش ئه‌و جۆره دانپێدانانه‌یه كه ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل داواى ده‌كات به‌بىَ دیاریكردنى مه‌رز و شێوازى بوونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته، چونكه ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل تا ئێستا خۆى نه‌یتوانیوه مه‌رز و چوارچێوه‌ى یاسایى خۆى دیارى بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواى دانپێدانان ده‌كات له وڵاتانى ئیسلامیى. به دیاریكردنى سنورى ئیسرائیل بوون و چۆنیه‌تى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینییه‌كانیش دیار ده‌بێـت و مامه‌ڵه‌كردنى وڵاتانى تریش ئاسانتر ده‌بێت. داننانى ئیسرائیل به سنورێكى دیاریكراو بۆ وڵاته‌كه‌ى و روون كردنه‌وه‌ى شێوازى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دانیشتوانى ئه‌و ئه‌رزه‌دا، ته‌نانه‌ت داننان به رێكخراوى رزگاریى فه‌له‌ستینیشدا داننان نییه به گه‌لى فه‌له‌ستینى له‌سه‌ر ئه‌رزى باو باپیریان، به‌ڵكو داننانه به بوونى سیاسیی بۆ رێكخراوێك و، ته‌نانه‌ت زۆر كه‌متره له ده‌ره‌نجامى رێككه‌وتنامه‌ى یانزه‌ى ئازار كه بزوتنه‌وه‌ى رزگاریى خوازى گه‌لى كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى مۆرى كردبوو، ئه‌م حاڵته‌ش -واته دیار نه‌بوونى مه‌رزى ئیسرائیل- واى كردووه كه هه‌ر جۆره دان پێدانانێكى فه‌رمى به به‌خشینى كارتى ره‌وایه‌تى به داگیركه‌ر ده‌ژمێردرێت و لێسه‌ندنه‌وه‌ى مافى بوونه بۆ ئه‌و دانیشتوانه‌ى سه‌دان ساڵه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینه‌دا ژیاون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێكخراوه فه‌له‌ستینییه‌كان به ئیسلامیى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى و وه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مرى واقیع چه‌ندان جار ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربرِیوه بۆ گفتوگۆكردن، كۆتا به‌ڵگه‌ش ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌یه كه‌وا هه‌ردوو هێزى فه‌رمانرِه‌وا (فه‌تح وحه‌ماس) له رێگه‌ى راگه‌یاندراوى مه‌ككه‌وه دانیان ناوه به بوونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا، ئه‌مه‌ش دیاره له روانگه‌ى ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌وه دێـت كه له پێشه‌وه باسمان كرد و، سه‌رچاوه ده‌گرىَ له پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتى و دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه.
لێره‌دا ده‌گه‌رِێینه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ى پێشوو و جیاوازیى نێوان ئه‌و دوو دانپێدانانه، له یاساى نێوده‌وڵه‌تیدا هیچ جۆره جیاوازیه‌ك نییه به تایبه‌ت له ده‌ره‌نجامه‌كانیان، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین ئیسرائیل زۆر به كه‌مى داواى داننانى فه‌رمى له وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كات و به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى كه ژێربه‌ژێر و له بواره‌كانى ئابوری‌دا هه‌یانه جێگه‌ى په‌یوه‌ندیى دیبلۆماتى گرتۆته‌وه، به‌ڵام له فیقهى ئیسلامی‌دا دوو شتى جیاوازن، واته داننان به بووندا جیاوازه له‌گه‌ڵ داننان به ره‌وابوونى هه‌ر كیان و ده‌وڵه‌تێكدا و، له حاڵه‌تى یه‌كه‌مدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و پاراستنى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه قورِسایى و رۆڵى به‌رچاوى ده‌بێت.
به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین مه‌سه‌له‌ى داننان به ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل‌دا بووه‌ته كێشه‌یه‌كى به‌رده‌وام و ته‌نانه‌ت له لاى كادر و به‌رپرسانى رێكخراوى رزگارى فه‌له‌ستین به سه‌رۆكایه‌تى (ئه‌بو مازن) كه ماوه‌یه‌كى زۆره دانى پێدانراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئیسرائیله‌وه وه‌ك ده‌زگاى قسه‌كه‌ر به‌ناوى گه‌لى فه‌له‌ستینه‌وه، نه‌ك هیچ زیاده‌یه‌كیتر، چونكه وه‌ك باسكرا به دیارنه‌بوونى سنور، ده‌سه‌ڵات دیار نابێت و هه‌ر رۆژه هێزه‌كانى ئیسرائیلى ده‌توانن ئه‌و پارچه زه‌ویه‌ى ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینى كه‌م و زیاد بكه‌ن، بۆیه واى ده‌بینم كه ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینى و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانى فه‌له‌ستین هه‌ستن به ده‌ركردنى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك و تێیدا داننانیان به كیان و واقیعى سیاسیی ئیسرائیل رابگه‌یه‌نن وه‌ك حاڵه‌تێكى سیاسیی و ئیدارى نه‌ك یاسایى و ره‌وابوونى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل له‌سه‌ر زه‌وى فه‌له‌ستین، هه‌روه‌ك داننانى ئیسرائیل به ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینى.
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی