زانایانی ئیسلام و شه‌رعناسان به درێژایی
مێژوی پڕ سه‌روه‌ری موسوڵمانان حه‌وت جۆر
به‌یعه‌تیان تۆمار كردووه كه جگه له پێغه‌مبه‌ر
صلى الله علیه وسلم
یاوه‌ران و تابعین و تابیعی تابیعینیش له یه‌كتریان
وه‌رگرتووه . ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن :
1_ به‌یعه‌تی گشتی له‌سه‌ر ئیسلام :
ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه‌یه كه هه‌موو كه‌س ده‌بێت
به خوای په‌روه‌ردگاری بدات . جا ئه‌گه‌ر
موسوڵمانان ئیمام ( خه‌لیفه ) یان هه‌بوو ،
ئه‌وه له رێی ئه‌وه‌وه ده‌كرێت . گه‌ر نه‌یان
بوو ، ئه‌وه نێوان خۆیان خوای گه‌وره‌یه كه
ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند بن . چونكه ئه‌مه‌یان
ئیعلانی ئیسلامه‌تی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی . ئه‌وی
ئه‌م به‌یعه‌ته‌ی له گه‌ردندا نه‌بێت كافره
. ئیمامی ئه‌حمه‌د له محمدی كوڕی الاسوهدهوه
ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌سوه‌دی باوكی بۆی گێڕاونه‌ته‌وه
. فه‌رمویه‌تی : له رۆژی ئازاد كردن (فه‌تح
)ی مه‌ككه‌دا پێغه‌مبه‌رم دی
صلى الله علیه وسلم
له‌سه‌ر تیره شاخێك دانیشتووه ، به‌یعه‌تی
له‌سه‌ر ئیسلام و شایه‌تمان له خه‌ڵكی
وه‌رده‌گرێت . ده‌فه‌رموێ : ووتم : باوكه
شایه‌تمان چییه ؟ فه‌رمووی به‌یعه‌تی لێ
وه‌رده‌گرتن كه باوه‌ڕ به خوا بهێنن و ئینجا
شایه‌تمان بێنن و بڵێن :
اشهد ان لا اله
الا الله واشهد ان محمدا رسول الله
(مسند احمد/2/415 و مجمع الزوائد/6) پیاوانی
سه‌نه‌ده‌كه‌ی متمانه پێ كراون (رجاله پقات)
هه‌روه‌ها البدایه والنهایه /ابن كثیر .
ئیمامی بوخاری و موسلیم له مهجاشیعی كوڕی
مه‌سعوده‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رمویه‌تی
من و براكه‌م هاتینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر
صلى الله علیه وسلم
وعهرزمان كرد : به‌یعه‌تمان له‌سه‌ر هیجره‌ت
لێ وه‌رگره . فه‌رمووی : (
انقضت الهجره الى
اهلها ) واته : هیجره‌ت ته‌واو بوو .
ئه‌وی ئه‌هلی هیجره‌ت بوو كردی ( پێشتر بوو ،
بۆ مه‌دینه ، ئێستا ئه‌مان له مه‌ككه‌ن )
ووتم : ئه‌دی له‌سه‌ر چی به‌یعه‌تت پێ بده‌ین
؟ فه‌رمووی : ( الاسلام و الجهاد) .
2_ به‌یعه‌ت له‌سه‌ر كار كردن به ئیسلامه‌تی
و دینداری :
سیدنا جه‌ریری كوڕی عبد الله ده‌فه‌رموێ : ئێمه‌ش
وه‌كو ئافره‌تان به‌یعه‌تمان به پێغه‌مبه‌ر
دا
صلى الله علیه وسلم
گه‌ر كه‌سێكیش به ته‌واوی پێوه‌ی پابه‌ند بوو
، نه‌یشكاند ئه‌وه ئه‌هلی به‌هه‌شته . هه‌ر
كه‌سێكیش شتێكی لێ شكاند‌و خوا له دنیادا بۆی
پۆشی ؛ ئه‌وه خۆی و خوای خۆی لێ پرسینه‌وه‌ی
لای ئه‌وه . ( البخاری /مناقب الانصار ل 43
ومسلم /الحدود ل 44 ) .
ئه‌وه‌ش كه به به‌یعه‌تی ئافره‌تان
ناسراوه هه‌ر له‌م جۆری به‌یعه‌ته‌یه :
ئیمامی بوخاری و ئهحمهدو ئه‌بو یهعلی و
ته‌به‌رانی گێڕاویانه‌ته‌وه كه سه‌لمای كچی
قه‌یس كه پووری پێغه‌مبه‌ره
صلى الله علیه وسلم
ده‌فه‌رموێ له‌گه‌ڵ پۆلێك ئافره‌تی ئه‌نساردا
هاتینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر
صلى الله علیه وسلم
و به‌یعه‌تمان پێدا . مه‌رجی به‌یعه‌ته‌كه‌ی
ئه‌وه بوو : هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ین ،
دزی نه‌كه‌ین ، زینا نه‌كه‌ین ، كۆرپه‌كانمان
نه‌كوژین ، كۆرپه‌ی پیاوی تر هه‌ڵ
نهگرینهوهو بیكه‌ینه منداڵی مێرده‌كانمان
، سه‌رپێچیش له كرده‌وه چاكه‌كانیدا نه‌كه‌ین
. پاشان پێی فه‌رمووی : (
ولا تَغْشُشْنَ
أزواجَكُنَّ ) واته فێڵ و خیانه‌تیش
له مێرده‌كانتان نه‌كه‌ن . به‌یعه‌تمان پێداو
هاتینه ده‌ره‌وه . دوایی به ئافرهتێكیانم
ووت : بگه‌ڕێره‌وه لێێ یپرسه ئاخۆ مه‌به‌ست
له فێڵ و خیانه‌ت له مێرده‌كانمان چییه ؟
گه‌ڕایه‌وه‌و پرسی . فه‌رمووی (تَأخُذَ
مَالَهُ فَتُحابِيَ بِهِ غَيرَهُ) پاره‌و
سامانی ببه‌یت ، تا خۆی پێ شیرین كه‌ی لای پیاوی
تر .
هه‌روه‌ها ئیمامان ئهحمهدو بوخاری و
موسلیم و ترمزی له سیدنا جه‌ریره‌وه
ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تی : به‌یعه‌تم
به پێغه‌مبه‌ر
صلى الله علیه وسلم
دا له‌سه‌ر نوێژ كردن و زه‌كات دان و
ئامۆژگاری كردنی هه‌موو موسوڵمانێك .