فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
"حَـتَّى یُغَیِّـرُوا مَا بِأنفُسِـهِمْ "
به‌هـاى زانسـت
ن/ عه‌مر خالید
و: حوسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یی
بۆشاییه‌كی فراوان له‌نێوان ئێمه و نێوان زانستى پێشكه‌وتوودا هه‌یه!!
به راى تۆ مه‌زنترین كێشه كه دوچارى نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامیی ئه‌مرِۆ بووه چییه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ى روونتره له‌وه‌ى كه پێویست به شیكردنه‌وه‌ى زۆر بكات، زانسته، به‌ڵێ زانسته، ئه‌و زانسته‌ى به‌هۆیه‌وه پله و پایه‌ى وڵات و نه‌ته‌وه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه، ئێمه به‌پێی پێویست نه‌ته‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وار نین!
به‌داخه‌وه، نه‌ته‌وه‌یه‌كین گرنگی ئاماده نییه به توێژینه‌وه‌ى زانستى و به‌ئاستى زانستى به راده‌ى ئه‌وه‌ى كه گرنگی ده‌ده‌ین به خواردن و خواردنه‌وه و شتى تر، كه له راستیدا زانست بنچینه‌یه، ئه‌م ئایه‌ته جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كات (وَاعِدُّوا ڵهُمْ مَا اسْتَطعْتُمْ مِنْ قُوَّه‌ٍ) (الانفال/60)، واته "هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزكردنى سوپاى ئیسلام، بیخه‌نه گه‌رِ و ئاماده‌ى بكه‌ن".
بێین ته‌ماشاى هه‌ندێ راستیى بزربوو بكه‌ین له بیر و هۆشماندا:
رێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى له نیشتمانى عه‌ره‌بدا گه‌شتووه‌ته راده‌ى به‌رزتر له نیوه و نزیكه‌ى (60%)ى له‌نێوان (300) ملیۆن كه‌سدا (180) ملیۆن كه‌س نه‌خوێنده‌وارن.
ئه‌مه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، كاره‌ساتێكه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه یه‌كه‌مین وشه بۆى دابه‌زێنرا له قورئانی پیرۆزدا (اقْرَأ) بوو.
به باشی رابمێنه له‌گه‌ڵ مندا و ته‌ماشاى ئه‌م جیاوازییه بكه، خواى گه‌وره له كتێبه پیرۆزه‌كه‌یدا دایبه‌زاندووه كه (قُلْ هَلْ ێسْتَوِی الَّذینَ ێعْڵمُونَ وَالَّذینَ لاَ ێعْڵمُونَ إِنَّمَا ێتَذكَّرُ اوْلُوا الالْبَابِ) (الزمر/9) واته: "ئه‌ى محه‌مه‌د! پێیان بڵێ ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌زانن و شاره‌زان، وه‌ك ئه‌وانه‌ن كه هیچ نازانن و شاره‌زاییان نییه؟ به‌راستى ته‌نها خاوه‌ن بیر و هۆشه‌كان له‌م جۆره یاداوه‌رییانه سود وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن". (كه‌نه‌دا) ماوه‌یه‌كی زۆر نابێت كه رایگه‌یاند پێویسته نه‌خوێنده‌واری نه‌هێڵێت، بێگومان نه‌خوێنده‌واریى خوێندنه‌وه و نووسین نا، به‌ڵكو نه‌خوێنده‌واریى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ردا. ئایا هه‌ستتان به‌و بۆشاییه فراوانه كرد له نێوان ئێمه و جیهانی پێشكه‌وتوودا؟ ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى خه‌ڵاتێكی وه‌كو خه‌ڵاتى نۆبڵ بكه‌ین له ساڵی (1901) پێشكه‌ش ده‌كرێت به باشترین توێژینه‌وه كه پێشكه‌ش بكرێت له یه‌كێ له بواره‌كاندا، ده‌بینین عه‌ره‌ب زۆر بێبه‌شه لێی. باسی بوارى زانستى وه‌ربگرین بۆ نمونه : پزیشكی، كیمیا، فیزیا، ئه‌و كاته جیاوازیى نێوان خۆمان و نه‌ته‌وه‌كانى تر ده‌بینین.
زیاد له سه‌د ساڵه موسڵمانان هیچ خه‌ڵاتێكیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، جگه له دوو زانا، زانایه‌كی پاكستانى و دكتۆر ئه‌حمه‌د زوبل، له كاتێكدا هه‌شت ئه‌مریكی له بوارى پزیشكیدا خه‌ڵاتیان به‌ده‌ست هێناوه و (45)یش له بوارى كیمیادا، (26) به‌ریتانی له بوارى پزیشكیدا و (20) له كیمیادا و (25) له فیزیادا. بیهێنه بیرت ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه له موسڵمانه‌كان بوونایه، ئایا ژیانمان به‌م شێوه‌یه ده‌بوو؟! ئای.. له یادتانه چه‌نده دڵشاد بووین و شانازیمان ده‌كرد به دكتۆر (ئه‌حمه‌د زویل)ـه‌وه..
داواكردنى زانست فه‌رزه و پێویسته:
ئێمه هیچ بوونێكمان نییه له گۆرِه‌پانی زانستیدا هه‌موو داهێنانكارییه‌كان له دوو سه‌د ساڵی رابردوودا ئێمه لایه‌نى هاورده‌ین، هه‌ر له كاره‌با و فرِۆكه‌وه بۆ پێنووسى جاف و مۆبایل و كۆپیوته‌ر، ئێمه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ین كه ئه‌م ئایه‌ته‌مان بۆ دابه‌زیوه (اقْرَأ وَرَبُّكَ الآكْرَمُ * الَّذی عَلَّمَ بِالْقَڵمِ * عَلَّمَ الإِنسَانَ مَا ڵمْ ێعْڵمْ) (العلق/3 - 5) واته: "بخوێنه، له كاتێكدا هه‌ر په‌روه‌ردگارى تۆ به‌خشنده‌یه، ئه‌و زاته‌یه كه به هۆى قه‌ڵه‌مه‌وه زانست و زانیاریى فێر كردووه، ئاده‌میزادى فێرى ئه‌و شتانه كردووه كه نه‌یزانیون".
به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى یان به‌رهه‌مهێنان بوونمان نییه، تا ئه‌و راده‌یه‌ى فه‌رشی نوێژكردن و ته‌سبیحاتیش له ده‌ره‌وه ده‌هێنین! با واز له ئه‌مریكا و ئینگلته‌را بێنین و ته‌ماشاى وڵاتێكی وه‌كو (هیند) بكه‌ین، كه وڵاتێكه له وڵاتانی جیهانی سێ، هیند گه‌وره‌ترین وڵاتى جیهانه له بوارى هه‌نارده‌ى به‌رنامه‌ى كۆمپیوته‌ردا، له‌م بواره‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێشكه‌وتووه، هه‌نارده‌ى هیند له ساڵی (2000) به (6) ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده كرا و له ساڵی (2002) به (8) ملیۆن دۆلارز خۆ به‌رنامه‌ى كۆمپیوته‌ر پێویستى به سه‌نته‌ر و كارگه نییه، به‌ڵكو ته‌نها پێویستى به مێزێك و ئامێرێكی كۆمپیوته‌ر هه‌یه، ئه‌م ئامێره‌ش زۆر بڵاوه له‌ناو لاوان‌دا!! ژیری بیركه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه به دوایدا ده‌گه‌رِێ، راوێژكاری ئه‌ڵمانى له یه‌كێ له پێشانگا مه‌زنه‌كانى تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارییه‌كان ناچار بوو كه (30) فه‌یزی كاركردن ببه‌خشێ به هینده‌كان، چونكه حه‌زه‌كانى ئه‌ڵمانیا له بوارى به‌رنامه‌ى ته‌كنۆلۆژیدا كه‌متر بوو له ئاستى تواناكانى.
جێگاى نیگه‌رانییه دواى (14) سه‌ده له بانگه‌واز بۆ لای خوا، له دواوه‌ین له بوارى ده‌سكه‌وته زانستى و ته‌كنه‌لۆژییه‌كاندا، زانست و زانایان خۆیان فه‌رز كه‌ن ئه‌ى بۆچی ئێمه به‌م چاره‌نووسه‌ى ئێستا گه‌یشتووین؟
زانست.. له پێناوى زانست‌دا:
ئێمه له كوێی ئه‌و فه‌رزه‌داین كه فه‌رز كراوه به‌سه‌رماندا!! هۆكاره‌كانى پاشه‌كشه‌ى نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامی له بوارى زانست‌دا چییه؟! با به وردى ته‌ماشاى ئه‌م هۆكارانه بكه‌ین:
یه‌كه‌م: ئێمه رێزی زانست ناگرین، زانست له ژیانماندا به‌هایه‌كی نه‌ماوه، ته‌نها خه‌ریكی هاورده‌ین، له كاتێكدا زانایان له نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامی‌دا ئه‌وه‌نده به‌هایان هه‌بوو (هارون الرشید) بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى بشوات له دیوه‌خانه‌كه‌یدا دواى نانخواردن خۆى ئاوى ده‌كرد به ده‌ستى زانادا بۆ رێزلێنانى.
له‌گه‌ڵمدا رابمێنه له‌م رووداوه: یه‌كێ له قوتابییه یابانییه‌كان خه‌ریكی خوێندنی دكتۆرا بوو له ئه‌مریكا، له كاتی توێژینه‌وه‌كه‌یدا گه‌یشت به داهێنانێكی نوێ، وازى له خوێندنه‌كه‌ى هێنا و، فایله‌كانى كۆكرده‌وه و گه‌رِایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى، كاتىَ لێیان پرسی: ئه‌ى دكتۆراكه‌ت؟ وتى: من چوومه دكتۆرا بخوێنم بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئامێره دابهێنم.. ده‌ى داهێنانكارییه‌كه‌م ئه‌نجام دا، برِوانامه له خۆیدا مه‌به‌ستى من نییه، ده‌گه‌رِێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى وڵاته‌كه‌م بكه‌م.
دووه‌م: كه‌س ئێستا له بوارێكدا ناخوێنێ كه حه‌زى لێ بكات، یان بزانىَ حه‌ز له چی ده‌كا!! وامان لێهاتووه نازانین چ توانا و به‌هره‌یه‌كمان هه‌یه كه پێویسته پسپۆرِ بین تیایدا، زۆر جار ده‌بینین و دواى چه‌ندین ساڵی به‌ده‌ستهێنانی برِواناكه زۆرێك له لاوه‌كان ئاراسته‌ى كاكردنیان ده‌گۆرِن و ساڵانى خوێندنیان به بێ به‌ها ده‌رِوات، كوا به‌رنامه‌ى دۆزینه‌وه‌ى به‌هره و تواناكان؟
سێیه‌م: ئه‌مه كێشه‌ى كێشه‌كانه، تێگه‌یشتنى هه‌ڵه‌ى لاوان له ئیسلام، هه‌ندێك ده‌بینین پێی وایه كه ئیسلامه‌تى بریتییه له مانه‌وه له مزگه‌وتدا و كه ئایندار ده‌بێت ئاسته زانستییه‌كه‌ى داده‌به‌زێ، له كاتێكدا پێشتر پێشكه‌وتوو بوو ئێستا ده‌بینێ شكستخواردووه و ده‌بێته خراپترین وێنه بۆ موسڵمان و ئیسلام به گشتى. سوێندتان ده‌ده‌م، كێ پاڵ به‌و موسڵمانه‌وه ده‌نێ كه زانست یان پزیشك ده‌خوێنێ وازى لێ بێنێ و گرنگی بدات به خوێندنی زانسته شه‌رعییه‌كان؟! ئه‌مه تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه بۆ ئاینه‌كه‌مان، ئه‌وه‌نده به‌سه كه سودى هه‌بێ بۆ ئه‌نجامدانى په‌رستشه‌كانى به دروستى كاتىَ ده‌ستت به‌تاڵ ده‌بێ له بواره‌كه‌ى خۆتدا زانسته‌كانى تریش بخوێنه.
چواره‌م: ئه‌م هۆكاره‌ش له‌وپه‌رِی گرنگیدایه، ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین ناخوێنینه‌وه! له كاتێكدا خوێندنه‌وه ئاسان بووه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و له هه‌موو كتێبه‌كاندا و بۆ هه‌موو ئاسته‌كان چاوه‌رِوانى چی بین؟!
ئه‌گه‌ر گه‌شتێك بكه‌یت بۆ هه‌ر وڵاتێكی بیانی، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌بینیت له خه‌ڵكی كه له‌ناو ئامێره گشتییه‌كانى گواستنه‌وه‌دا به بىَ كتێب خوێندنه‌وه دابنیشن، هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان كتێبێكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌یخوێننه‌وه، به‌ڵام له وڵاتى ئێمه‌دا ده‌بینین ئه‌وه‌ى كه كاغه‌زێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، خه‌ریكی شیكارى تۆرِه وشه‌یه یان خه‌ریكی قسه‌ى به‌تاڵ و ناوناتۆره‌یان یاریكردنه.
خوێنه‌رى ئازیز دواى هه‌موو ئه‌مانه ده‌بینین خواى په‌روه‌ردگار ده‌ماندوێنێ له قورئانی پیرۆزدا و ده‌فه‌رموێ (وَمَا أوتِیتُمْ مِنْ الْعِلْمِ إِلاَّ قَلِیلاً) واته "ئێمه ته‌نها كه‌مێك زانستمان به ئێوه به‌خشیوه". به‌ڵێ.. به خوا جێگاى خه‌فه‌ته، له‌میانى هۆكاره‌كانى گه‌رِانه‌وه‌مان بۆ دواوه، بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه له‌نێوان لاوان‌دا، ئاگادار بن ئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵ بێت تاوانى هه‌موو نه‌ته‌وه‌ى له‌سه‌رشانه.
ئێمه كاتىَ ده‌خوێنین هیچ مانایه‌كی ئه‌و خوێندنه نازانین و راده‌ى سودى ئه‌و خوێندنه نازانین بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنه‌كه‌مان ته‌ماشاكه پله‌ى لێزانینمان بۆ زمانه‌كان و كۆمپیوته‌ر چه‌نده. كاتىَ موسڵمانان له لوتكه‌دا بوون له جیهاندا، ئه‌وروپییه‌كان ناچار بوون خۆیان فێری زمانى عه‌ره‌بى بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا له خواره‌وه‌ى لیستى زانایانداین و ئێستا ده‌بێ ئێمه خۆمان فێری زمانى ئه‌وان بكه‌ین! له‌گه‌ڵمدا رابمێنه له‌م وتانه و به باشی له‌یادتدا بیچه‌سپێنه.
هه‌ڵبژاردنى پسپۆرِى له‌سه‌ر ئاسانیه‌تى و راده‌ى ده‌ستكه‌وتنى سامان و نه‌ریتێكی ئیسلامی نییه، قه‌تیسكردنى زانست له كه‌سانى تر تا مونافه‌سه نه‌كه‌ن له‌سه‌رى، نه‌ریتێكی ئیسلامی نییه.
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) (من سئل عن علم فكتمه الناس الجم یوم القیامه بلجام من النار) فه‌رموویه‌تى (ابن ماجه:262)، واته (هه‌ركه‌سىَ پرسیارى زانستى لىَ بكرێت و له خه‌ڵكى بشارێته‌وه، له رۆژى دواییدا ته‌وق ئه‌درىَ به ئاگر).
كه‌سێك نییه سامان به‌خه‌رج بدات بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى، چونكه به‌هاى توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ئارادا نه‌ماوه، كه‌چی كه‌سی به‌تواناى وا هه‌یه بۆخۆى و كه‌سانى تر هه‌زاران دۆلار خه‌رج ده‌دات، به‌ڵام فلسێك بۆ یه‌ك توێژینه‌وه‌یه خه‌رج نادات.
به‌راستى ئه‌مه شكستێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه و بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامی.
كۆمه‌ڵێ كه‌س ئیسلام تاوانبار ده‌كه‌ن:
هی وا هه‌یه ده‌ڵێ: له‌وانه‌یه عه‌یبه‌كه له ئیسلامه‌وه بێت، ئه‌وه وا له نه‌ته‌وه‌كه‌ى ده‌كات كه‌وا بێ به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه هه‌موو سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنێكی زانستى له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامییه‌وه‌یه!! با ئێمه‌ش ته‌ماشاى ئاینه‌كه‌مان بكه‌ین.. یه‌كه‌مین وشه له كتێبه پیرۆزه‌كه‌ماندا بریتییه له (اقْرَأ) بۆچی؟ بۆچی له كاتێكدا پیشه‌وامان محه‌مه‌د (د.خ) نه‌خوێنده‌واره و سه‌وادى نییه، ده‌زانن بۆچی؟ چونكه له‌گه‌ڵ بانگه‌وازى محه‌مه‌ددا سه‌رده‌مى موعجیزه له‌توانابه‌ده‌ره‌كان كۆتایی هات و سه‌رده‌مى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر واقیعدا ده‌ستى پێكرد.
پێغه‌مبه‌رانى پێشوو به موعجیزه هه‌ستییه‌كان و ده‌رك پێكردووه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، گۆچانه‌كه‌ى مو‌سا (سه‌لامى خواى لىَ بىَ)، تۆفانی نوح (سه‌لامى خواى لىَ بىَ)، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) و نه‌ته‌وه موسڵمانه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتنیان له تاكه‌كانیانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، دووه‌مین سوره‌ت كه له قورئانی پیرۆزدا دابه‌زی، بریتى بوو له (ن وَالْقَڵمِ وَمَا ێسْطرُونَ) (القلم/1) واته (نوون سوێند به پێنووس و ئه‌وه‌ى كه ده‌ینووسێ).له سوره‌تى (البقره)دا كاتىَ په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ى دروستكردنى ئاده‌م ده‌دوىَ ده‌فه‌رموێ (وَعَلَّمَ آدَمَ الاَسْمَاءَ كُلَّهَا) (البقره/ 3)واته (په‌روه‌ردگار هه‌موو ناوه‌كانى فێری ئاده‌م كرد).
وشه‌ى (عَلِیمٌ) (224) جار له قورئاندا هاتووه. وشه‌ى (عِلْم) (375) جار له قورئاندا هاتووه.
ئیسلام بێبه‌رییه له‌و تاوانه‌ى كه ده‌وترىَ هۆكارى دواكه‌وتنى موسڵمانانه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه بزانیت، گوێ له‌و فه‌رموودانه بگره كه هانده‌رى زانسته و پله‌ى مسوڵمان به‌رز ده‌كاته‌وه له دنیا و قیامه‌تدا. ته‌ماشا كه ئه‌م فه‌رموده‌یه چۆن هانمان ده‌دات بۆ سوربوون له‌سه‌ر زانست و فێربوون، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ :(من سلك طریقا یلتمس فیه علما سهل الله له طریقا الى الجنه) (مسلم/ 6794، الترمژی/ 2646 - 2645) واته: (ئه‌وه‌ى رێگایه‌ك بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى فێری زانست ببێت، خواى گه‌وره به‌هۆیه‌وه رێگاى به‌هه‌شتى بۆئاسان ده‌كات). ئایا به‌هه‌شتت ناوێت؟ رێگاى زانست بگره تا به‌هۆیه‌وه خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌ت و ئاینه‌كه‌ت بكه‌یت، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ (ان الملائكه لتضع اجنحتها لطالب العلم رضا بما یطلب). (الترمژی/ 3535) واته: (فریشته‌كان باڵیان راده‌خه‌ن بۆ كه‌سێ كه به‌دواى زانست‌دا ده‌گه‌رِێ به‌هۆى دڵخۆشبوونیان به‌وه‌ى كه داواى ده‌كات و شوێنی كه‌وتووه).
ئه‌ڵڵا.. ئه‌م وتانه چه‌ند جوانن! فریشته‌كان ته‌وازوع ده‌نوێنن له به‌رامبه‌رماندا، ئه‌گه‌ر خێرخواز بین، به‌ڵێ ئه‌مه راسته، زۆرێك له‌لاوان ده‌بینیت كه سورن له‌سه‌ر نه‌زانینیان و پێت ده‌ڵێن: من ئێستا ئاسوده و مورتاحم، ئیتر كه‌واته چی بكه‌م به زانست؟
رابمێنه له‌م فه‌رموده‌یه (ان العالم یستغفر له من فی السماوات والارض حتى الحتیان، وفضل العالم على العابد كفضل القمر على سائر الكواكب) (ابو داوود/ 3641، الترمژی/ 2682، ابن ماجه/ 223) واته: (مرۆڤى زانا هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه داواى لێخۆشبوونى بۆ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت نه‌هه‌نگه‌كانیش، له فه‌زڵ و رێزی زانا به‌سه‌ر خواپه‌رسته‌وه وه‌كو فه‌زڵ و رێزی هه‌یڤ وایه به‌سه‌ر هه‌موو هه‌ساره‌كانى تردا). زانا ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌موو زانسته‌كانى دین و دنیا كۆ ده‌كاته‌وه كه سودی هه‌بێت بۆ نه‌ته‌وه به گشتى، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ (من خرج فی طلب العلم كان فی سبیل الله حتى یرجع) (الترمذی/ 2647) واته: (هه‌ركه‌سێك به‌دواى زانست‌دا برِوات، ئه‌وه له‌پێناوى خوادا رۆشتووه تا ده‌گه‌رِێته‌وه). ئایا ماناى ئه‌مه ده‌زانیت؟ واته بێگومان پاداشتى موجاهیدی هه‌یه له پێناوى خوادا تا ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ماڵی خۆى، ئایا بینیت؟ ئیسلام گرنگیی به زانست داواكردن داوه له هه‌ركوێ بێت، خواى گه‌وره‌ش ئه‌و پاداشته‌ى ون ناكات.
جوانترین سیفاتى پێغه‌مبه‌ران:
بێگومان جوانترین سیفاتى پێغه‌مبه‌ران زانسته، ئه‌وه‌تا په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ى (مو‌سا علیه السلام) ده‌فه‌رموێ: (آتَیْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا) (القصص/14) واته (ئێمه دانایی و زاناییمان پێ به‌خشی)، ده‌رباره‌ى سه‌یدمان داوود و سوله‌یمان (علیهما السلام) ده‌فه‌رموێ: (وَڵقَدْ آتَیْنَا دَاوُودَ وَسُڵیْمَانَ عِلْمًا وَقَالاَ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذی فَضڵنَا عَڵى كَثیرٍ مِنْ عِبَادِهِ الْمُۆْمِنِینَ) (النمل/15 واته:(ئێمه زانست و زانیاریمان به‌خشی به داوود و سوله‌یمان، ئه‌وانیش وتیان: سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ى فه‌زڵ و رێزی ئێمه‌ى دا به‌سه‌ر زۆرێك له به‌نده ئیمانداره‌كانیدا) و، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ: (ما بعث الله نبیا الا وله حرفه) واته: (خواى په‌روه‌ردگار هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكی ناردبێت پیشه‌یه‌كی زانیوه) بۆ نمونه زه‌كه‌ریا دارتاش بوو.
ته‌ماشاى پلانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بكه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌یدا تا بیانگه‌یه‌نێته حاڵ و گوزه‌رانێك كه له‌و كاته‌دا پێی گه‌یشتبوون، سه‌پاندبووى به‌سه‌ر دیله‌كانى جه‌نگی به‌دردا، كه حه‌فتا كه‌س بوون پێویسته هه‌ریه‌كێكیان ده كه‌س له موسڵمانه‌كان فێری خوێنده‌وارى بكه‌ن تا زانستخواز بن، یه‌كێ له‌وانه‌ى كه فێری خوێنده‌وارى بوو، (زه‌یدى كورِی سابیت) بوو، كه كۆكه‌ره‌وه‌ى قورئانی پیرۆزه، پێشه‌وامان محه‌مه‌د (د.خ) داواى له (زه‌یدى كورِی سابیت) كرد كه فێری زمانى هیندی ببێت، ئه‌ویش له ماوه‌ى هه‌ژده رۆژدا فێری بوو، لێی پرسی: ئه‌توانى بۆیان بنووسی؟ وتى: به‌ڵێ. واته ته‌نها فێربوون نه‌بوو، به‌ڵكو زانینێكی ته‌واو، ئه‌مه‌یه ئاستى به‌رزى زانستى.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) زاڵ بوو به‌سه‌ر بیروباوه‌رِه خه‌یاڵاوى و نه‌زانینه‌كاندا، هه‌روه‌ها ژیری مه‌ستكردن به ئه‌ندێشه و ئه‌فسانه. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ:(من اتى عرّافاًًُ فصدقه بما یقول، لم تقبل له صلاه اربعین یوما) الامام احمد فی مسنده (6814). واته (ئه‌وه‌ى برِوا به كاره‌كانى سیحر و جادووگه‌ر بكات كه ده‌یڵێ، ئه‌وه نوێژی چل رۆژی لێ وه‌رناگیرێ).
بووژانه‌وه‌ى زانستى پرۆگرامێكه و پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) دایناوه:
پێغه‌مبه‌رى خوا مامۆستاى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، شتێكی دارِشت كه ئێمه ئه‌مرِۆ ناوى ده‌نێین به‌رنامه‌یه‌ك بۆ بووژانه‌وه‌ى زانستى بۆ نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامی. سه‌ره‌تا به فێربوون و سوربوون له‌سه‌رى ده‌ستى پێكرد و هه‌روه‌ها زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌زانین و بیروباوه‌رِی كۆندا، پاشان سه‌رژمێری، به‌ڵێ.. زانستى سه‌رژمێری، كه له‌و زانسته نوێیانه‌یه كۆمپیوته‌ر پشتى پێ ده‌به‌ستێ.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ: سه‌رژمێریی ئه‌وانه‌م بۆ بكه‌ن كه چه‌كیان هه‌یه؟ سه‌رژمێریی ئه‌وانه‌م بۆ بكه‌ن كه دێنه ناو ئیسلامه‌وه (احصوا لی من یملك سلاحاً، احصوا لی من دخل فی الاسلام).
هه‌روه‌ها كارێكی تریشی خسته ناو پرۆگرامی بووژانه‌وه، ئه‌ویش كارى به‌كۆمه‌ڵه :(وَتَعَاوَنُوا عَڵى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى) واته (هاوكار و كۆمه‌كیكارى یه‌ك بن له‌سه‌ر چاكه و خواپه‌رستى). (حه‌سانی كورى سابیت) جارێكیان هات وتى: شیعرێك ده‌نووسم هه‌جوى كافرانی پێ ده‌كه‌م. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) داواى لێ كرد كه (ئه‌بوبه‌كرى سه‌دیق)یش به‌شدار بكات له‌گه‌ڵ خۆى، چونكه ئه‌و زاناتره به نه‌ژادی عه‌ره‌به‌كان تاوه‌كو حه‌سان نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه، ئه‌ویش ئه‌و شیعره‌ى كه نووسییان رێكى خست، كاتىَ كافره قوره‌یشییه‌كان خوێندیانه‌وه وتیان: سوێن به لات و عوززا ـ كه دوو بتى ئه‌وان بوو ده‌یانپه‌رست ـ ئه‌بوبه‌كر له پشتى نووسینه‌وه‌ى ئه‌م شیعره‌وه بووه.
دواهه‌مین شتێ كه دانرا بۆ پرۆگرامی هه‌ستانه‌وه‌ى زانستیى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و زانستانه بوو كه سودمه‌ند نین، چونكه هه‌رچی سودی بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه نه‌بێت پێویست به‌وه ناكات شوێنی بكه‌ویت و ئه‌رزشی ئه‌وه‌ى نییه كاتى بۆ به‌خه‌رج بده‌یت، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ (اللهم انی اعوذ بك من علم لاینفع) النسائی 5551، ابن ماجه/ 250) واته: (په‌روه‌ردگار په‌نا به‌تۆ ده‌گرم له زانستێك كه سودی نه‌بێت) و ده‌فه‌رموێ (اللهم انفعنی بما علمتنی وعلمنی ماینفعنی، وزدنی علما) (الترمذی/ 3599)، واته (په‌روه‌ردگارا سودمه‌ندم بكه به‌وه‌ى كه فێرم ده‌كه‌ى، وه فێری ئه‌وه‌م بكه كه سودی هه‌یه بۆم و زانستم زیاد بكه).
ئه‌مه دۆزی ئێمه‌یه وه‌ك موسڵمان زانست هی ئێمه‌یه، به‌ڵام به‌ده‌ستى كه‌سانی تره‌وه‌یه، به‌ده‌ستى خه‌ڵكی رۆژئاواوه‌یه، كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌رماندا به‌هۆى تواناكانیانه‌وه و به شتێكی تریش كه بریتییه له (كات).. به‌ڵێ كات.. كه به باشترین شێوه قۆزراوه‌ته‌وه و سودى لێ وه‌رگیراوه له رۆژئاوا و لای ئێمه‌ش به خراپترین شێوه سودی لێ ده‌بینین.
برا و خوشكانم ئێستا پێویسته چاو بخشێنینه‌وه به ژمێریارى خۆماندا، به ژیانمانا و كارى رۆژانماندا؟ به‌ڵێ به خوا كاتى ئه‌وه هاتووه، به خوا رۆژئاوا هیچی نییه بێجگه له سودوه‌رگرتن له كات نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له زانسته‌كه‌یدا پێش بكه‌وێت.
ده‌ی با ئێمه‌ش توانا و پسپۆرِیمان بقۆزینه‌وه له هه‌موو بواره‌كاندا، مادام ئێمه نه‌ته‌وه‌ی زانستین، ده‌ی با پێشكه‌وتوو بین له ئابووری و پزیشكی و فیزیا و كیمیادا، با زانینمان ته‌نها له چوارچێوه‌ی ئاشنابوون به شه‌ریعه‌تی ئیسلامی نه‌بێت.
گرنگترین شتێ كه داوای ده‌كه‌م و ده‌یخوازم ئه‌وه‌یه كه سندوقێكی یه‌ده‌ك ته‌رخان بكه‌ین بۆ خه‌رجكردن له پێناو توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، به‌ڵكو كۆی ئه‌م هه‌موو خاڵانه پله‌وپایه‌ی ئێمه وه‌ك موسڵمان به‌رز بكاته‌وه.. پێویسته فێر بین.. پێویسته سه‌ركه‌وتوو بین، تا ئه‌م بارودۆخه بگۆرِین... به‌ڵام چۆن؟ بێگومان به زانست.. (حَتَّى یُغَیِّرُوا مَا بِأنفُسِهِمْ) "الرعد"، به‌ڵێ تاكو فێر بین له پێناوی خۆماندا، هه‌روه‌ها له پێناوی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا. ئه‌م وته‌یه‌ى كۆتاییتان له‌یاد بێت كه بریتییه له: ئیسلام و نه‌زانین هه‌رگیز پێكه‌وه كۆنابنه‌وه.
یه‌كگرتوو .ژ.624
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی