له هه‌ر كات و سه‌رده‌م
و شوێنێكدا هه‌وا و هه‌وه‌س و ئاره‌زووپه‌رستی باڵی ره‌شی كێشابێت
به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی ئاده‌میزاددا و فیتره‌تی شێواندبێ و به‌رچاوی
لێڵ كردبێت و ناخی ئاڵۆز كردبێت و له به‌رنامه‌ی خوا یاخی بووبێت، له
زۆر رهووهوه له ئادهمیهتی خۆی ترازاوه و رێگه‌ی چه‌وت و چه‌وێڵی
بێ شه‌رمانه‌ى گرتۆته به‌ر.
جا وه‌نه‌بێت ئه‌م
بهدرِهوشتییهی ئهمرِۆ، كه له هه‌ندێ هۆكاری راگه‌یاندنه‌وه
بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، شتێكی تازه و داهێنراوێكی (مۆدێرن) بێت،
به‌ڵكو شتێكی تا سه‌ر ئێسقان كۆن و رزیو و پتوركاوه، ریشه و ره‌گی
پیس و بۆگه‌نی به قووڵایی مێژوودا شۆرِ بۆته‌وه، پێش هه‌زاران ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر قه‌ومێكی ناله‌بار و هۆزێكی سه‌رگه‌ردان به ناوی قه‌ومی (لوط)
به‌و كاره قێزه‌ونه هه‌ستاون، كه ئاژه‌ڵ و گیانداره درِندهكان
به‌لایدا ناچن.
په‌رله‌مانتارانی
ئه‌وروپا و كۆنگرێسمانه‌كان له سه‌رده‌می زانست و زانیاری و
ته‌كنه‌لۆژیادا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، یاسای بۆ دادهرِێژن و (ره‌سمیه‌ت)ى
ده‌ده‌نێ؟!
زۆربه‌ی گه‌نج و لاوی
لهمهرِ خۆشمان بیر ناكاته‌وه و تێنافكرێ كه بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌ساد
و بهدرِهوشتی له‌نێویاندا نه‌خشه‌یه‌كی سامناكی بۆ دارِێژراوه و
هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن خراوه‌ته خزمه‌تی، تا له لایه‌نه
خراپه‌كانه‌وه وه‌كو ئه‌وروپا و ئه‌مریكای لێبێت، له‌لایه‌نی زانست و
زانیاریشه‌وه هه‌ر له‌دواوه بین.
ئیتر زۆربه‌یان بیر
ناكه‌نه‌وه كه هۆی پێشكه‌تنی وڵاتان نه‌به‌ستراوه به ئازادیی ره‌ها
و بهدرِهوشتییهوه، به‌ڵكو به‌ستراوه به‌و زانا و پسپۆرِ و
لێهاتووانه‌ی كه شه‌و و رۆژ له تاقیگه‌كاندا خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه و
به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیارین و، خه‌ڵكێكی زۆر ته‌نها نه‌خشه و
پلانه‌كانی ئه‌وان پیاده ده‌كه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا.