فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
ئه‌ی سه‌روه‌رم
باوكی بینایی
ئه‌ی سه‌روه‌رم، تاجی سه‌رم، شه‌فیعی رۆژی مه‌حشه‌رم، مه‌ولودی تۆ شه‌وگاری ره‌شی نه‌فامی برانه‌وه، حوكمی به‌دی چینایه‌تی و كۆیلایه‌تی ره‌وانه‌وه، هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رێتیت عه‌رشی كیسرای شۆكانه‌وه، ئێمه‌ی ئاده‌می نه‌خۆش و ده‌رده‌درابووین، تۆ ره‌حمه‌تی خوای باری بووی هاتی به‌هانامانه‌وه.
ئه‌ی فورستاده‌ی دینه‌كه‌م، ئه‌ی ره‌ونه‌قی مه‌دینه‌كه‌م، ئه‌من به‌قوربانی ئه‌تۆ، له‌م شه‌وه‌دا سنوور ده‌ستكردم بری و به‌دڵ هاتم تا ببم به‌مێوانی تۆ، خادمی به‌ردرگات بم و ئه‌من باڵاگه‌ردانی تۆ.
به‌جیهادی نه‌سه‌ره‌تی تۆ، به‌كانیاوی حیكمه‌تی تۆ، به‌ووشه‌ی ناسك و جوانی (جوامع الكلیم)ی تۆ هه‌ژار له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندا یه‌كسان كرا، چرای ئازادی هه‌ڵكرا، عومه‌ر بۆ دین نه‌رم كرا، ئه‌بوبه‌كرێكی قوره‌یشی و سه‌لمانی فارس نه‌ژادو كابانێكی كوردستانی بوون به‌برا، پیرۆزت بێت كه‌متمانه‌ی (وكفی بالله شه‌یدا محمد رسول الله)ت له‌لای خواه‌خه‌ڵات كرا.
ئه‌ی كه‌سێ به‌ره‌حمه‌ت نێررای لای خوای میهره‌بانه‌وه، ئه‌مرۆ ئوممه‌ت هه‌راسانه‌به‌ده‌ستی ناحه‌زانه‌وه‌كشمیر نوزه‌ی لێبراوه، فه‌له‌ستین له‌گۆرنراوه، گرۆزنی شه‌هید كراوه، بۆسنه‌خه‌ڵتانی خوێناوه، ملینه‌ها موسڵمانه‌و له‌تاو زوڵم هاوارده‌كا، بۆ تیكه‌نانێ سواڵ ده‌كا، خوێنی لاشه‌ی موسڵمانه‌و به‌به‌لقانا شه‌ڵاڵه‌كا...
ئێمه‌ش له‌كوردستانه‌وه، له‌خاكه‌كه‌ی زه‌نگی و شێخی پیرانه‌وه، هه‌تیوێكی دڵشكاوی ئوممه‌تی تۆین، له‌وه‌چه‌ی سه‌ڵاحه‌یدن و هۆزوبه‌ری كابانی تۆین، چه‌كه‌له‌پێ هاتن ووتیان قورئان زمانی ئێمه‌یه‌موحه‌مه‌دیش چۆن عه‌ره‌به‌له‌ئێمه‌یه، مزگه‌وته‌كانیان رووخانین، قورءانه‌كانیان سووتانین قوربان هێشتا برینه‌كه‌ی ئه‌نفالی زینده‌به‌چاڵی نوگره‌سه‌لمان قه‌تماغه‌ی نه‌كردۆته‌وه، ئهونزوڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی خنكاومان بیرنه‌چۆته‌ه‌ئه‌وان هۆزو به‌ره‌بابی ئه‌بوجه‌هلن، ده‌ئه‌بو جه‌هل زوانی لاڵ بێ كه‌شاده‌ی به‌پێغه‌مبه‌ری تۆ نه‌هێنا، ئبوله‌هه‌ب ده‌ستی بشكێ كه‌كۆڵه‌دركی بۆ رێگای تۆ ده‌هێنا...
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، وا مه‌ولوده‌و ئێمه‌ی كوردان وه‌فادرارین بۆ زه‌حمه‌تت كه‌تۆ كێشات بۆ ئوممه‌تت، با لاپه‌ره‌ی دوو دیمه‌نی ژیلنی پر مه‌ردایه‌تیت هه‌ڵده‌مه‌وه:
دیمه‌نی یه‌كه‌م: وای له‌شاره‌كه‌ی طائیفداو بۆ ئه‌م دینه‌بانگیان ده‌كه‌ی، تۆ دڵسپی ئه‌وان دڵره‌شن، تۆ ره‌حمه‌ت و ئه‌وان زه‌حمه‌ت له‌خوی ئاده‌می بێ به‌شن، چاوم لێیه، گه‌له‌كۆمه‌كێیه، به‌رده‌بارانی تۆ ده‌ه‌ن، داروهه‌ژوپه‌ڵوجوێن، تا لای عداسی باخه‌وان به‌دوو تا دێن، سه‌رت شكاوه‌و پێڵاوت پر بوون له‌خوێن هێشتا فه‌رمووت (اللهم اهد قومی فانهم لا یعلمون).
دیمه‌نی دووه‌م: رۆژێكی تری ژیانت، هه‌زاری وه‌ك من به‌قوربانت، ئه‌و رۆژه‌بوو، كه‌وه‌لید ووتی موحه‌مه‌د وه‌جاخ كوێر‌و دوابراوی، دڵت شكا، یه‌كه‌م جاربوو قسه‌ی وا تاڵ به‌ن به‌گوێتا، به‌داخه‌وه‌به‌ره‌و كه‌عبه‌ی پیرۆز هاتی ئه‌بوبه‌كرت دی ده‌گریا، ووتی قوربان وا یاسریش له‌ژێر داری ئوممه‌یه‌دا شه‌هید كرا، خۆتت بیركرد فرمێسك به‌سه‌ر ریشی جوانتا رێچكه‌ی گرت جا ده‌سته‌كانت به‌رز كرده‌وه‌به‌كوڵ نزات له‌وه‌لید و ئوممه‌یه‌كرد.
ئه‌ی سه‌رداری ئیسلامه‌كه‌م 23 ساڵ تۆ په‌رۆش بووی، تا ئیمانداران برا بن، له‌بۆ یه‌كتری چرابن، هه‌ر ئه‌تفه‌رموو دڵی یه‌كتر بده‌نه‌وه، هه‌ڵه‌ی یه‌ك له‌بیربه‌نه‌وه، داری دووبه‌ره‌كی و غه‌یبه‌ت ببرنه‌وه.
ئه‌ی دوا ئه‌ڵقه‌ی رشته‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، ئه‌ی هه‌وێنی مه‌ردایه‌تی، سووره‌تی (طه9 شاهیده‌تۆ بانگكراوی ئایه‌تی، تۆ ره‌حمه‌تی هیدایه‌تی ، هه‌ركه‌س له‌دوی تۆوه‌بروا له‌مه‌حشه‌را بۆ ئه‌و شه‌فیع و شایه‌تی...
تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌كلیلی شه‌فاعه‌تی رۆژی مه‌حشه‌رت پێدرا قورئان بۆ تۆ خه‌ڵات كرا ناوت لای خوا به‌رزكرا نه‌جاشی گه‌رمه‌گریان بوو كه‌باسی تۆی لا كرا..
ده‌سا خوایه‌له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵیادی مه‌ولودنامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌را ئیتر خه‌م و په‌ژاره‌ی گشت موسڵمانان له‌دنیادا بسرێته‌وه‌سته‌م قاڵی ببرێته‌وه‌ده‌رگای دڵان بۆ خۆشه‌ویستی و برایی بكرێته‌وه‌صه‌ڵاحه‌دینێ تر بنێری له‌سه‌ر ده‌ستیا قدس فه‌تح بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه . سایتى یه‌كگرتوو
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی