فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان ئاین و سیاسه‌ت
و: عه‌بدولقادر عه‌لى
له باره‌ى په‌یوه‌ندیی نێوان ئاین و سیاسه‌ت، ئه‌وا چه‌ند بیردۆزێكی له‌یه‌ك جیاواز وێنای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان بۆ ده‌كه‌ن.
بیردۆزى یه‌كه‌م: ئه‌م بیردۆزه پێی وایه كه چه‌مكه ئاینییه‌كان ته‌نها له چوارچێوه‌ى رۆژی دوایی و چاره‌نووسی مرۆڤ و ژیانی دواى مردن ده‌خولێنه‌وه، به‌ڵام سیاسه‌ت بایه‌خ به ژیانی دونیا و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵیدا ده‌دا، بۆیه جیاوازیه‌كی زۆر له نێوان ئه‌و دوو چه‌مكه‌دا ده‌بینین.
ئه‌م بیردۆزه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى له باره‌ى سیاسه‌ته‌وه گوتویه‌تى راست بێت ئه‌وا تێروانین و بۆچوونى بۆ ئاین هه‌ڵه و ناته‌واوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاین هه‌ردوو بازنه‌كه به شوێنكارى خۆى ده‌زانێت و له هه‌ردووكیاندا كارده‌كات، واته ژیانی دونیا و دوارۆژی له‌به‌ر چاو گرتووه.
بیردۆزى دووه‌م: ئه‌مان پێیان وایه ئاین به‌و بنه‌ما و تایبه‌تمه‌ندییه ئاسمانی و پرۆژه‌ى خۆى جێگیره، هیچ كات ره‌خنه لێگرتن و گۆرِان و نه‌یارى بوون له‌كه‌س قه‌بوڵ ناكات، ئه‌مه له كاتێكدا سیاسه‌ت تێكه‌ڵاو به دۆزى جه‌ماوه‌ر ده‌بێت و، بگره هه‌ندێ جار دارِمانى ئه‌خلاقی به‌دوادا دێت و هه‌رگیز ته‌وه‌رى نه‌جوڵاو و نه‌گۆرِی نییه.
به‌رده‌وام له به‌رده‌م پرۆسه‌ى ره‌خنه و چاكسازی و گۆرِانی خێرادایه به‌گوێره‌ى خواست و بارودۆخ ده‌گۆرِێت، ده‌ره‌نجامى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه مه‌حاڵه بتوانرێت ئه‌و دوانه به‌یه‌كه‌وه گرێ بدرێت.
ئه‌م بیردۆزه تێرِوانینی بۆ ئاین تێروانینێكی هه‌ڵه‌یه، هه‌روه‌ك به باشیش له سیاسه‌ت نه‌گه‌یشتووه، چونكه مه‌رج نییه هه‌رچی - ئاینییه - ئه‌وا هه‌موى جێگیربێت و هه‌روه‌ك مه‌رجیش نییه هه‌رچی - سیاسی بوو - ئه‌وا پیرۆزیى تیادا نییه و له ئاسمانه‌وه دووره و خراپه و پیسیی رووى تێ ده‌كات، ئه‌و ده‌مه‌ى سیاسه‌ت سه‌رچاوه‌ى پیرۆزبێت و له خزمه‌ت جه‌ماوه‌ردا بێت، ئه‌وا پیرۆزه و ئه‌گه‌ر نا بوو به مایه‌ى گه‌نده‌ڵی و شه‌رِو خراپه ئه‌وا پیرۆزیى نامێنێت.
بیردۆزى سێیه‌م: پێی وایه هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له رێنوماییه ئاینییه‌كان باس له سیستمی به‌رێوه‌بردن و گرفته‌كانى ژیان ده‌كات، ئه‌وا مانای ئه‌وه نییه كه ئامانجی ئاین و سیاسه‌ت له‌یه‌كدا كۆبووبێته‌وه، ئامانجی ئاین په‌روه‌ره‌ده‌كردنى تاكه به په‌روه‌رده‌یه‌كی راست و هۆشیارانه كه لایه‌نى مه‌عنه‌وى به‌ره و كامڵ بوون به‌رێت، مرۆڤ له ژیانی مادده‌وه به‌رز بكاته‌وه بۆ ژیانی رۆح و بڵندی، ئیتر مرۆڤ جیهانی مادده جێ ده‌هێڵێت و له جیهانی رۆح و ئه‌خلاقدا جێگیر ده‌بێت، كه‌چی له به‌رامبه‌ردا سیاسه‌ت مه‌به‌ستى به‌رِێوه‌بردنى جیهانی مادده‌یه، به‌بىَ ئه‌وه‌ى به‌لای جیهانی مه‌عنه‌وى و ئه‌خلاقدا لابداته‌وه، ئامانجی كه‌سی دیندار ئه‌وه‌یه له رووى ئه‌خلاقییه‌وه به‌رز بێت و گوێ به دونیاى مادده نه‌دات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا كه‌سی سیاسی ئامانجی ئه‌وه‌یه مه‌به‌سته سیاسی و مادییه‌كانى جێبه‌جێ بكات، به‌هه‌ر هۆكارێك بێت و له‌هه‌ر بارودۆخێكدا بێت، بۆیه ئه‌م دووهێڵه به‌یه‌ك ناگه‌ن چونكه ئامانجی هه‌ریه‌كێكیان جیایه له‌وى تریان.
له راستیدا ئه‌م قسه‌یه به شێواندنی هه‌ردوو ماناى ئاین و سیاسه‌ت كۆتایی پێ دێت، ئه‌و ده‌مه‌ى ئه‌مان واتاى ئاین به‌و فراوانییه‌ى له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكی معنویاتدا داده‌نێن، ئه‌وا له‌ولاتر روبه‌رێكی زۆرى رێنوماییه ئاینییه‌كان كه باس و خواسی - ژیان - كه‌نارگیر ده‌كه‌ن و پشتگوێ ده‌خه‌ن، ئه‌و ده‌مه‌ى مه‌سه‌له‌ى مادده‌یان كرد به تاكه ئامانجی سیاسه‌ت، ئه‌وا هه‌رچی گه‌نده‌ڵی و خراپه‌یه رووى كرده دام و ده‌زگاكانى به‌رِێوه‌به‌ردونیان.
به‌ڵام وته‌ى په‌سه‌ند و دروست ئه‌وه‌یه كه هه‌ریه‌كه له ئاین و سیاسه‌ت چه‌ندین ئامانجی هاوبه‌شیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌كه‌یان بنه‌ما و به‌ها و پێوه‌رى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه.
بیردۆزى چواره‌م: به‌لایانه‌وه وایه قورئانی پیرۆز كه یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ى لێوه‌رگرتنى مه‌عریفی ئیسلامه، له‌م باره‌یه‌وه نه‌دواوه و هیچی نییه.
مه‌سه‌له‌ى حكومه‌ت و سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تى نه‌خستۆته به‌ر باس بۆیه دكتۆر (عه‌لی عبدالرزاق) له كتێبـی (الاسلام واصول الحكم)ى له ساڵی (1925)دا له ژێر رۆشنایی ئه‌م بیردۆزه‌دا نوسیوه و ئه‌و پێی وایه، كه قورئان هیچ به‌ڵگه و بگره نیمچه به‌ڵگه‌یه‌كیشی له‌سه‌ر چوونه ناو كارى سیاسی تیایدا نییه.
له میانه‌ى (120) لاپه‌رِه‌ى كتێبه‌كه‌یدا دكتۆر عه‌لی هه‌وڵیداوه به‌رپه‌رچی شێخ (محه‌مه‌د رشید ره‌زا) بداته‌وه كه له كتێبـی (الخلاف او الامامه العضمی)كه‌یدا زۆر به ره‌هایی به‌رگرى له خه‌لیفه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی دوایی ده‌كات. بێ گومان مه‌سه‌له‌ى قسه‌كردن له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تى ده‌سه‌ڵاتداران و میر و فه‌رمانرِه‌واكان جێگاى قسه له‌سه‌ر كردنه و حاشا هه‌ڵنه‌گره و هه‌ر له گوتاره‌كه‌شیدا دیاره كه هێرشه‌كه‌ى بۆسه‌ر ئه‌و خه‌لیفه و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه كه كار و كرده‌وه‌یان هاوته‌ریبـی خواست و داواكاریه‌كانى شه‌ریعه‌تى ئیسلام نین و له‌گه‌ڵ سیره‌ى پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) نا ته‌بان، به‌ڵام له رووى تیۆرییه‌وه ده‌یان ئایه‌ت و سه‌دان گێرِانه‌وه‌ى پشتگوێ خستووه، هه‌روه‌ك نایه‌وێت دان به رۆشنبیرى و عورفی سیاسی مسوڵمانان و سیره‌ى سیاسی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)دا، له باره‌ى دامه‌زراندنی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ى سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بنێت.
ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى په‌یوه‌ندیی گرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌ل و حكومه‌تانه‌ى ده‌وروبه‌ریش دابێت، یان داننان به‌وه‌ى كه خودی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) خۆى سه‌ركرده‌یه‌كی (27) غه‌زوه‌ى كردوه و زیاد له (40) سریه‌ى به‌رِێ كردووه، جگه له ده‌یان ده‌سته و نێردراوى سیاسی و ئابورى و سه‌ربازی ئه‌م ره‌فزكردنه به‌و قه‌باره‌یه ناكرێت قه‌بوڵ بكرێت.
پێناسه‌ى ئاین و سیاسه‌ت
سه‌ره‌تا دواى ناسینى هه‌ریه‌كه له‌و بیردۆزانه پێویسته پێناسه‌ى هه‌ریه‌كه له‌و دوو چه‌مكه بكه‌ین و بزانین دوور له تێروانینی رۆژئاوا هه‌ریه‌كه له‌و دوو چه‌مكه كار و ئه‌ركیان چییه و؟ بازنه‌ى تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو به یه‌كترى هه‌ریه‌كه‌یان كامه‌یه؟
ڕ- پێناسه‌ى ئاین: ده‌كرێت ئاوا پێناسه‌ى ئاین بكرێت كه (كۆمه‌ڵێك بیروباوه‌رِ و بۆچوونى هاوبه‌ند - مترابگ - ه سه‌باره‌ت به گه‌ردوون و مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا و ژیانی دواى مردن و له - وه‌حی خواییه- وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه و ئامانجیشی رێنوماییكردنى ئاده‌میزاده بۆ شێوازێكی باشتر له ژیان و ژیانێكی كامڵ) و، ئاین له بیروباوه‌رِ (عه‌قیده) و تێروانینی بۆ ژیان و گه‌ردوون و یاسا و ئه‌حكامى ئه‌خلاقی به‌رنامه‌رِێژی ژیانێكی كامڵ پێك دێت.
قورئان زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه گشت ئاینه ئاسمانییه‌كان - شه‌ریعه‌ت- به‌شێكی دانه‌برِا و بووه له په‌یامه‌كه‌یان و (عقیده) خۆى به ته‌نها گه‌ر شه‌ریعه‌ت و یاسا و ئه‌حكامی لێ داببرِدرێت هه‌رچه‌نده راست و دروست بێت ناتوانێت په‌یامی خۆى بگه‌یه‌نێت و، شه‌ریعه‌ت به‌شێكی دانه‌برِاوه له ئاین، بێگومان یه‌كێك له لایه‌نه‌كانى ژیان ئاده‌میزاده، كه سه‌ره‌كیترینیانه، بریتیه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تى ناو كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ك یه‌كێك له لایه‌نه گرنگه‌كانى كۆمه‌ڵگا بریتییه له سیاسه‌ت و حكومه‌تدارى، ئاینیش به‌و تایبه‌مه‌ندی و پێناسه و ئامانجه‌ى خۆى كه باسكراون، ده‌گونجێت ئه‌ولایه گرنگه‌ى ژیانی مرۆڤ، كه سیاسه‌ته له یاد بكات له كاتێكدا ئاین مه‌سه‌له‌ى رێنومایی كردن و به‌ره‌و باشتر بردنى ژیانی ئاده‌میزادى له هه‌ردوو دونیادا خستۆته ئه‌ستۆى خۆى. ئه‌وه‌ى به‌و ئینسافه‌وه له ئاین شاره‌زا بێت ده‌زانێت كه ئاین خوازیارى خێر و خۆشی به‌ده‌ستهێنانی ئاده‌میزاده.
ب- پێناسه‌ى سیاسه‌ت: هه‌رچه‌نده كارێكی گرانه كه بتوانیت پێناسه‌یه‌كی ورد و كامڵ و ته‌واوى سیاسه‌ت بكه‌یت و، بتوانیت مافی خۆى بده‌یتىَ، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین سیاسه‌ت واتاى به‌رِێوه‌بردنى گشتى ده‌سه‌ڵات و جێبه‌جێكردنی كاروبارى گشتییه بۆ مه‌به‌ستى جێبه‌جێبوونى به‌رژه‌وه‌ندی گشتى كۆمه‌ڵگا و هه‌ڵبژاردنی باشترین رێگاچاره بۆ به‌رِێوه‌بردنى كۆمه‌ڵگا.
یان زانستى به‌رِێوه‌بردنى كۆمه‌ڵگایه، یان هونه‌رى په‌یوه‌ندی جه‌ماوه‌ره به حكومه‌ته‌وه، هه‌ر چۆنێك پێناسه‌ى بكه‌یت هه‌ر ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌سته به ژیانی ئاده‌میزاده‌وه، به كار و كرده‌وه‌ى رۆژانه‌ى تاكه‌وه گرێدراوه، بۆیه هه‌ر ده‌بێت هه‌ردووكیان له بازنه‌یه‌كی هاوبه‌شدا یه‌ك بگرن، هه‌روه‌ك له پێناسه‌ى ئایندا ئاماژه‌ماندا ئاین باشتركردنى میكانیزمه‌كانى ژیانی ئاده‌میزادى له‌به‌ر چاو گرتووه، هه‌رچۆنێك بێت ئاین گرنگی به سیاسه‌ت داوه و سیاسه‌تیش له بازنه‌ى ئایندا كار ده‌كات.
ئه‌گه‌ر هه‌ردوو پێناسه‌كه‌ى پێشوو تێپه‌رِینین و به جیا و به‌وردى سه‌یری بنه‌ما و میتۆد و رێنوماییه‌كانى ئیسلام بكه‌ین به‌تایبه‌ت له روانگه‌ى ئایدیۆلۆژیا و شه‌ریعه‌ت و ئه‌خلاقه‌وه، هه‌رخۆى ئه‌و مانایه‌مان پێ ده‌به‌خشێت كه هه‌رگیز ناكرێت له سیاسه‌ت جیا بكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به سروشت و كرۆكی ئیسلام ئاشنابووی ئه‌و ده‌م ده‌زانین كه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوانه - ئاین و سیاسه‌ت - په‌یوه‌ندییه‌كی لۆژیكی و ناوكییه و هه‌ریه‌ك له‌و دوانه سه‌ره‌رِاى خاڵی تایبه‌ت به تایبمه‌ندی خۆیان به‌یه‌كه‌وه له پاناییه‌كی فراواندا یه‌ك ده‌گرن.
ئامانجه سیاسییه‌كانى ئاین
سه‌ره‌رِای ئه‌و هه‌وڵ و خۆ ماندووكردنه‌ى توێژه‌رانی رۆژئاوا بۆ جیاكردنه‌وه‌ى زانستى سیاسی و فیكرى سیاسی له فیكرى ئاین، كه‌چی له مێژووى سیاسی‌دا روبه‌رێكی فراوانى ئه‌و مێژووه، مێژووى دره‌وشاوه‌ى هه‌وڵ و كۆششی پێغه‌مبه‌رانه - سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێ- كه جێده‌ستى هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وان خاڵێكی به‌ر چاوی چاره‌نووسی گرنگی ئه‌وگه‌لانه‌یه له مێژووی جیهانی سیاسه‌تدا و، ئه‌م پشتگوێ خستنه‌ى رۆڵی پێغه‌مبه‌ران له مێژووى سیاسیه‌تدا تاوانێكه نه‌ك ئاین به‌ڵكو سیاسه‌تیش لێیان خۆش نابێت، له مێژووى فیكرى سیاسی‌دا ته‌نها باسی (هومر - سوكرات - ئه‌فلاتون - ئه‌رستۆ - شیشیرۆن) و ... هتد ده‌كرێت له‌و پانتاییه فراوانه‌ى مێژوودا نابینین كه‌سیان باس له مێژووى فیكرى سیاسی ئاین و پێغه‌مبه‌ران بكات، ئه‌مه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ى به هیچ جۆرێك نه‌له‌مێژووى سیستمی سیاسی و نه‌له‌مێژووى فیكرى سیاسی ناویان ناهێنرێت، ئه‌وكاره‌ى حه‌زره‌تى مو‌سا - سه‌لامى خواى لێ بێ - پێی هه‌ڵسا به رزگاركردنى چه‌وساوه‌كان له ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ركوتكارى فیرعه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى فیكره‌یه‌كی ئاینییه ئه‌وا خۆى له خۆیدا كارێكی سیاسیشه، ریشه‌ى ئه‌م كاره‌ش فیكره‌یه‌كی سیاسییه و كه مێژووى سیاسی رۆژئاوا خۆى له باسكردنى نه‌داوه.
حه‌زره‌تى ئیبراهیم دامه‌زرێنه‌رى قوتابخانه‌ى یه‌كتاپه‌رستى له سیاسه‌ت (20) سه‌ده پێش له دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح روبه‌رِووى ده‌سه‌ڵاتدارانی سته‌مكارى سه‌رده‌می خۆى بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى بناغه‌ى قوتابخانه‌یه‌كی قووڵ و پته‌وى بۆ دارِشت به‌مه‌ش له مێژووى فیكرى سیاسی جیهانیدا لاپه‌رِه‌یه‌كی پرشنگدارى بۆ خۆى تۆماركردووه كه هیممه‌ت به‌رزییه‌كی بێ وێنه‌ى لێ ده‌خوێنرێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى گه‌له‌كه‌ى خۆى رزگار كرد، به‌ڵكو نه‌خشه‌ى رزگارى و ئازادیى بۆ گه‌لانى دواى خۆى جێهێشت.
حه‌زره‌تى مو‌سا پێغه‌مبه‌رى تێكۆشه‌ر و ماندونه‌ناس (12) سه‌ده پێش زایین، هه‌ستا به به‌رپاكردنى بزاڤێكی رزگارى خوازانه به‌سه‌ر سه‌ركوتترین و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می خۆى و به‌م كاره‌ى ره‌وتى سه‌ركوت و چه‌وساندنه‌وه‌ى گه‌لانى چه‌وساوه‌ى پێچایه‌وه و له به‌ین برد و گه‌له‌كه‌ى به ره‌وتێكی سیاسی بونیادنرا و له‌سه‌ر یه‌كتاپه‌رستى به‌ره و سه‌ركه‌وتن برد، ئه‌مه‌ش نه‌خشه‌ى بۆ دواى خۆى جێ هێشت بۆ سه‌ركه‌وتن و رزگاربوون له به‌شمه‌ینه‌تى.
دوابه‌دواى ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش، عیسا تا ئه‌وه‌ى خۆیان ناویان ناوه له خاچدان، دژایه‌تى و ململانێی زاڵم و ملهورِانى سه‌رده‌مى خۆى كرد، دوا به‌دواى ئه‌مه‌ش ئه‌م سونه‌ته خواییه له مێژوودا هه‌ر به‌رده‌وام بوو تا حه‌زره‌تى محه‌مه‌د (د.خ) وه‌ك دوا په‌یامبه‌ر هات، وه‌ك ته‌واوكارى كارى پێغه‌مبه‌رانى پێشوو ئه‌میش گه‌وره‌ترین روداوى سیاسی مێژووى به‌رپاكرد و فیكرێكی سیاسی روونیشی تۆمار كرد.
به‌ڵام كاتێك رۆژئاوا مێژوده‌نوسێته‌وه ته‌نها ئه‌وه ده‌نوسێته‌وه كه مه‌به‌ستیه‌تى كه ته‌نها لایه‌نى مادده‌ى مه‌به‌سته و مێژووى زانستی پشتگوێ ده‌خات، مه‌به‌ست له ئامانجی سیاسیی پیغه‌مبه‌ران ئه‌و ئامانجه دیارى كراوانه‌ن كه پێشتر (وه‌حی) به‌رنامه‌رِێژی كردووه و پێغه‌مبه‌رانیش سه‌رجه‌م هه‌وڵ و كۆششی خۆیان خستۆته پێناوى و بچوكترین كه‌مته‌رخه‌میان به‌رامبه‌ر نه‌نواندووه و قوربانییان له پێناودا به‌خشیوه، بۆیه له روانگه‌ى ئه‌و ئامانجه گه‌ورانه‌ى ئاینه‌وه كه مێژوو به خۆیه‌وه بینیووه شۆرِش و گۆرِانكارى گه‌وره به‌رپا بوون، كه كاریگه‌رى و جێده‌ستیان به‌سه‌ر مێژووى شارستانیه‌ت و رۆشنبیرى سیاسییه‌وه به‌رچاو و دیاره، لێكۆڵینه‌وه له ئامانجی سیاسی پێغه‌مبه‌ران یه‌كێكه له باسه هه‌ره‌گرنگه‌كانى فیكرى سیاسی ئیسلام و، هه‌روه‌ك دوا وشه‌ى برِیار ده‌ریش بۆ روونكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی نێوان ئاین و سیاسه‌ت هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌گه‌رِێته‌وه.
ئاینى ئاسمانى سێ ئامانجی سه‌ره‌كیی له‌به‌رچاو گرتووه:
1- به‌رقه‌راربوونى حه‌ق و دادپه‌روه‌رى.
2- بانگه‌واز بۆ ئاینى خوا و رێكخستنى په‌یوه‌ندیی مرۆڤ به خواوه.
3- سه‌رخستن و سه‌ركه‌وتنی به‌ره و كامڵ بوون.
(لقدْاَرْسَلْنَا رُسلنا بِالْبَیِّنَاتِ وَاَنْزَلْنَا مَعَهُمْ الْكِتَابَ وَالْمِیزَانَ لیقومَ النَّاسُ بِالقسطِ)
بۆ هه‌ریه‌كه له‌م ئامانجه به‌رزانه‌ى ئاین و پێغه‌مبه‌ران په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه، هیچ كام له‌مانه به‌بىَ بوونى فیكرێكی سیاسی رۆشن و ئاوێته و رێخكرا و جێبه‌جێ نابێت و ئه‌و پرسیاره‌ى كه به‌رده‌وام یه‌خه‌گیر ده‌بێت و زووزوو دێته حزوور ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئامانجی پێغه‌مبه‌ران هه‌موو به‌رقه‌رابوونى دادپه‌ره‌رى و یه‌كسانی كۆمه‌ڵگا بێت ئیتر چۆن فیكر وكار وكرده‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداریدا له‌یه‌ك داده‌برِێن و ده‌بێت جیابكرێته‌وه؟! بێگومان به‌رقه‌راربوونى دادپه‌روه‌رى پێویستى به یاسایه‌ك هه‌یه و یاساش به‌بىَ بوونى سیسته‌مێكی روونى ماف وه‌رگرتن چۆن جێبه‌جێ ده‌بێت و یاساش به‌بىَ بوونى سیستمێكی سیاسی چۆن جێبه‌جێ ده‌بێت.
هه‌روه‌ك سیستمی سیاسییش به‌بىَ بوونى فیكرێكی سیاسی پیاده ناكرێت و به له‌ده‌ستدانى ئه‌م قۆناغانه‌ى دادپه‌روه‌رى جێبه‌جێ نابێت، به‌رچاو رۆشنترین رێنوماییه‌كانى پێغه‌مبه‌ران بریتییه له (شریعه) كه سیستمی ماف دیارى ده‌كات.
سیستمی یاساییش له لایه‌كه‌وه زه‌مینه‌سازی له‌بار ده‌ره‌خسێنێت بۆ كۆمه‌لێك برِیار و یاسای (الزام)ى و له‌لایه‌كی تره‌وه داوا له حوكمه‌ت ده‌كات وه‌ك ه‌سه‌ڵاتی سیاسی كه په‌یمانى پیاده‌كارى و جێبه‌جێ كردنى ئه‌و یاسایانه بخاته ئه‌ستۆى خۆى، ئه‌مه خاڵی یه‌كه‌م بوو له ئامانجی كارى پێغه‌مبه‌ران.
یه‌كگرتوو ,ژ. 627
به‌شی دووه‌م
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی