فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
ئه‌فسه‌رێکى پێشووى سوپاى ئیکوادۆر سه‌نته‌رێکش بۆ ڕزگار کردنی موسڵمانان دروست ده‌کات
ئه‌فسه‌رى پێشووى سوپاى ئیکوادۆر ولێکۆڵه‌ره‌وه‌ى ئێستا، سه‌رکه‌وتوو بوو به هاریکارى خێزانه لوبنانیه‌که‌ى له ڕێگاى ئه‌و سه‌نته‌ره ئیسلامیه‌ى که‌له‌شارى کیتۆ دروستى کرد به کۆکردنه‌وه‌ى ڕه‌وه‌ندی موسڵمان وه‌ک هه‌وڵێک بۆ پاراستنی شناسنامه‌ى ئاینیان....
وه دابین کردنی په‌ڕاوى ئاینی که له‌زمانى عه‌ره‌بی وئینگلیزیه‌وه وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانى ئیسپانی بۆ نه‌وه‌کانیان، هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ى وتار ووانه دواى ئه‌وه‌ى هه‌ست کرا به گۆڕینی هه‌ندێکیان له عه‌قیده‌یاندا، هۆکه‌شى گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌بوونی قوتابخانه‌ى ئیسلامی ومزگه‌وت وشوێنى نوێژ.
یه‌حیا (اخوان سوکیلو) به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌رکه‌زى ئیسلامی له ئیکوادۆر که بانگخوازێکى به‌ناوبانگه له ئه‌مریکاى لاتینی وتی مه‌رکه‌زه‌که‌مان پێشوازی له غه‌یرى موسڵمانانیش ده‌کات و وه‌ڵامى تێر وته‌سه‌لیان ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به ئیسلام وله‌بازنه‌ى ئه‌و نه‌مه‌تیه‌ته‌ى که له زهنیاندا چه‌سپاوه به‌هۆى کرده تیرۆریستیه‌کان که ڕوبه‌ڕوى جیهان بویه‌وه ودرانه پاڵ موسڵمانه چالاکه‌کان.
وه سوکیلیو ئه‌فسه‌ر بوو له سوپاى ئیکوادۆردا له ساته‌وه‌ختى هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان ئیکوادۆر وپیرۆدا له ساڵى 1981 به هۆى نه‌وته‌وه، وله‌و جه‌نگه‌دا باڵێکى قرتا به‌هۆى بۆمبێکه‌وه که خه‌ریک بوو ببێته هۆى مردنی وله‌و کاته‌دا ته‌مه‌نى 21 ساڵ بوو.
سێ قوتابی له کوه‌یت وسعودیه
سوکیلو ڕونی کرده‌وه که‌سێ قوتابی کوه‌یتی وسعودی رٍیًرٍوى ژیانیان گۆڕى دواى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى له سوپا وچوونى بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ خوێندن، له کاسۆلیکیه‌وه بووه به موسڵمان به‌بێ هیچ به‌ره‌و ڕوبونه‌وه‌یه‌ک له خێزانه‌که‌یه‌وه، چونکه ئه‌م کاره‌یان به کارێکی شه‌خێى له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌م شێوه‌یه له وانه وێنه‌که‌یدا زۆر ڕۆچوو هه‌تا بوویه بانگخوازێکى به‌ناوبانگ له ئه‌مریکاى لاتینیدا.
ده‌ڵێت ڕووم کرده ئه‌مریکا بۆ خوێندنی زمانى ئینگلیزی له‌یه‌کێک له‌زانکۆکانى ویلایه‌تی میتشیگان ، وئامانجیش له‌م خزێندنه‌مدا فێربوونی زمانێکى نوێی جیهانی بوو تا یارمه‌تی ده‌رم بێت بۆ فێربوونی زانیاری تازه، له‌م زانکۆیه‌دا سێ گه‌نجی عه‌ره‌بم ناسی وتا ئێستا ناوه‌کانیانم له بیره وپه‌یوه‌ندیم هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا ئه‌وانیش عه‌بدوڵا سه‌ڵاڵ وعه‌بدوڵا عه‌بدوره‌حمان جاسر له کوه‌یت وئیبراهیم ێه‌غیر له سعوودیه که‌له ئاستێکى به‌رزى ڕه‌وشتى جوان ومامه‌ڵه‌دا بوون.
گوێم لێ بوو ئیبراهیم پێناسه‌ى ئیسلام وتایبه‌تمه‌ندیه‌کانى ده‌کرد، وته‌کانى سه‌رنجی ڕاکێشام، به‌م شێوه‌یه ده‌ستم کرد به‌لێکۆڵینه‌وه وقوڵبونه‌وه له ناسینی ئاینی ئیسلام سه‌رئه‌نجام هاتنه ناو ئه‌م ئاینه‌وه‌م ڕاگه‌یاند، که گه‌ڕامه‌وه بۆ ئیکوادۆر باوکم ئاگادار کرده‌وه له‌م کاره وئه‌ویش ڕاشکاوانه پێی وتم که تۆ ئازادیت له‌هه‌ڵبژاردنی بیروباوه‌ڕتدا.
گه‌شتێکی زانیاریی بۆ مه‌دینه‌ى منه‌وه‌ره
یه‌ک مانگ له ئیکوادۆر مامه‌وه پاشان په‌یوه‌ندیم کرد به زانکۆى مه‌دینه‌ى منه‌وه‌ره‌وه، له‌وێ حه‌دیس وته‌فسیر وزمانى عه‌ره‌بیم خوێند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئیکوادۆر موسڵمانى تیا نه‌بوو هاوڕێیه‌کی مه‌کسیکیم ناسی، ئه‌ویش پێی وتم که خێزانێکى موسڵمان ده‌ناسێت له ئیکوادۆر، وخێزانم هاوڕێیه‌کی هه‌یه له‌و خێزانه، وخێزانێکى زۆر ڕێک وپێکن.
سوکیلو ده‌ڵێت: دواى گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئیکوادۆر به‌دواى ئه‌و خێزانه‌دا گه‌رام ودواى یه‌کتر ناسین کچه‌که‌یانم خواست وبوو به‌هاوسه‌رم، شایانی باسه ئه‌م خێزانه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک لوبنانین، له ساڵى 1994 من وخێزانم دکتۆره له‌یلا ده‌سوم مزگه‌وتێکمان دروست کرد ناومان نا مزگه‌وتی ئاشتی، شایانی باسه ئه‌م مزگه‌وته‌مان له نهۆمی یه‌که‌می ئه‌و باڵه‌خانه سێ قاته‌ى که هه‌مان بوو دروست کرد، ئه‌و مزگه‌وته‌مان دروست کرد بۆ ئه‌وه‌ى خواى تاک وته‌نهاى تیا بپه‌رسرێت، دواتر مه‌رکه‌زێکى ئیسلامیمان پێکه‌وه نا.
وه‌سه‌باره‌ت به ئامانجی مه‌رکه‌زه‌که بانگخواز سوکیلو ده‌ڵێت به سه‌ره‌کی گرنگی ده‌ده‌ین به فێر بوونی زمانى عه‌ره‌بی وناسینی ئیسلام ئه‌ویش به‌هۆى وه‌رگێڕانی کۆمه‌ڵێک په‌ڕاو له زمانى عه‌ره‌بی وئینگلیزیه‌وه بۆ زمانى ئیسپانی، وه سایتێکیشمان بۆ مه‌رکه‌زه‌که دروست کردوه له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت.
توانه‌وه‌ى موسڵمانانى ئیکوادۆر
دکتۆره له‌یلا خێزانى سوکیلو به عه‌ره‌بیه نێتی ڕاگه‌یاند که مه‌رکه‌زه‌که شوێنى تایبه‌ت به وانه وتنه‌وه ووتار وموحازه‌راتی ئاینی تیادایه، وشایانی باسه به‌ره‌وهاتنێکى له‌به‌ر چاوى پێوه دیاره له موسڵمانان به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌یه وغه‌یرى موسڵمانان.
وه‌سه‌باره‌ت به موسڵمانانى ئیکوادۆر دکتۆره له‌یلا وتی که ئازادیه‌کی ته‌واویان هه‌یه وقورساییه‌کی سیاسی وئابورى وزانستی له‌به‌رچاویان هه‌یه، به‌داخه‌وه ده‌ڵێم که زۆرێک له‌و موسڵمانانه له کۆمه‌ڵگاى ئیکوادۆریدا تواونه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌هۆى نه‌بوونی قوتابخانه‌ى عه‌ره‌بی وئیسلامی ومزگه‌وت وشوێنى نوێژ خوێندن، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات له چالاکیه‌کانى ئه‌م مه‌رکه‌زه وه‌ک دڵۆپێک وایه له ده‌ریایه‌کدا که زه‌حمه‌ته بتوانین ڕوبه‌ڕى ئه‌و زریانه ببینه‌وه که منداڵه‌کانمان به‌م لاو لا دا ده‌بات.
سایتی یه‌كگرتوو
سه‌رچاوه. العربیه. نت
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی