عه‌وله‌مه‌و پرسی كورد و ئیسلام
شه‌هرام خادمی
(عه‌وله‌مه) یانى پرۆسه‌ی به‌جیهانیكردن و وێناكردنێكی جیهانی گشتگیر و، پشت ئه‌ستوره به باكگراوندێكی ته‌كه‌نه‌لۆژیایی و زانستی و ده‌ستپێكردوو به بواری ئابوری و دروستكردنی تاك بازارِێكی جیهانی، كه له رێگه‌ی چه‌ندین په‌یكه‌ری رێكخراوه جیهانییه‌كانه‌وه هه‌وڵ ده‌دات یه‌ك به‌های باڵا و یه‌ك سیاسه‌ت و یه‌ك به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌ك كلتوری باڵاده‌ست جێگه‌ی شته جیاوازه‌كان بگرێته‌وه، چونكه (عه‌وله‌مه) له زاراوه‌ی فه‌ره‌نسیدا واته: گواستنه‌وه‌ی شته‌كان له (سنوردار)ی (بچووك)ـه‌وه بۆ(بێ سنور)ی گه‌وره.
مه‌به‌ستى (له‌سنورداری بچووك) ده‌وڵه‌ته و، مه‌به‌ستی له (بێ سنوری گه‌وره)ش هه‌موو جیهانه، هه‌ر لێره‌شه‌وه له دنیای ئه‌مرِۆدا هه‌ڵوێستی ئیسلامییه‌كان سه‌باره‌ت به (عه‌وله‌مه) جۆراوجۆره، به‌ڵام زۆربه‌یان وای ده‌بینن كه عه‌وله‌مه شاڵاوێكی ترسناكی پرِ زیانه بۆ دنیا، مه‌سه‌له‌ی ره‌تكردنه‌وه و ره‌فزێكی (عه‌وله‌مه) به شێوه‌یه‌كی ره‌ها، وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌های هه‌موو شته‌كانه، كه ئه‌مه‌ش له رووی فیكری و تیۆرییه‌كانه‌وه بگونجێت، بێگومان له رووی واقیع و پراكتیكه‌وه كارێكی راست و ئاسان نییه، چونكه (عه‌وله‌مه)ش وه‌كو هه‌ر دیارده‌یه‌كی دیكه‌ی جیهانی سنورى سیاسی و جوگرافی نازانێت، بۆیه سه‌ره‌نجام هه‌ر ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی ژیرانه و واقیعیانه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆیه پێمان وایه هه‌ڵوێستی راست و واقعی له (عه‌وله‌مه) و هه‌ر دیارده‌یه‌كیتری جیهانی ئه‌وه‌یه كه بیانناسین و پاشان مامه‌ڵه‌ی خۆمانی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی ئایه‌تی (وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ قُلْ سَمُّوهُمْ) (سموهم): واته بیانناسین، پێناسیان بكه‌ین. باشوری جیهان به گشتی ترسێكی له (عه‌وله‌مه) هه‌یه، به‌ڵام هه‌رچییه‌ك بێت زاده‌ی عه‌قڵه، عه‌قڵی به‌رامبه‌ریش ده‌توانێت زیانه‌كانی ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵێ (عه‌وله‌مه) له هه‌وڵی په‌خشكردنی یه‌ك ناسنامه‌ی باڵا ده‌بێت و یه‌ك رۆشنبیریی جیهانییه، ئه‌مه هه‌وڵێكه سه‌ركه‌وتنی به‌نده به‌وه‌ی كه ئینسانه‌كان هه‌مووی وه‌ك یه‌ك بیر بكه‌نه‌وه و له یه‌ك دیدگای مه‌نهه‌جیشه‌وه له شته‌كان برِوانن.
هه‌ندێك جار هه‌ندێك كه‌س (عه‌وله‌مه)ى رۆژئاوا و (عاله‌میبوون)ى (ئیسلام) تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌كه‌ن، ده‌بینن كه نزیكییان له یه‌كتر له رووی واتایشه‌وه جۆره نزیكییه‌كیان هه‌بێت، به‌ڵام له راستیدا زۆر جار جیاوازیی سه‌ره‌كی له‌نێوان (عه‌وله‌مه) و (عاله‌میه‌ت)ى ئیسلامدا هه‌ن، ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه گرنگترینیانن:
1ـ عه‌وله‌مه (به‌جیهانیكردن)ـه، (سه‌پاندن)ـه، سرِینه‌وه‌ی ناسنامه‌كانه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندن و (تفتیت)ـه، عاله‌مییه‌تى: به‌جیهانى (بوون)ـه، سرِینه‌وه‌ى ناسنامه‌كانه، كۆكردنه‌وه‌ی (جۆره‌كان) و (تنویع)ـه، (وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا) .
2ـ له (عه‌وله‌مه)دا تاك ئازاده، به‌ڵام ئازادییه‌كی بێ لێپرسراویه‌تی كه تا دێت له ره‌فتاری به‌ره‌ڵایی و گرفتاری نامه‌سئولانه‌ی نزیك ده‌خاته‌وه (خودپه‌رشتی) و(خۆویستی) تیا زه‌ق ده‌كاته‌وه.
3 ـ له (عه‌وله‌مه)دا هه‌وڵ بۆ زاڵكردنی ته‌نها زمانێك ده‌درێت، كه (ئینگلیزی)یه و زمانه‌كانی تر ده‌خرێنه لاوه، له (عاله‌میه‌ت)ى ئیسلامی‌دا له‌به‌ر رۆشنایی [ (وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ) ] هه‌وڵ بۆ هێشتنه‌وه‌ی گشت زمانه‌كانی تر ده‌درێت.
4 ـ له (عه‌وله‌مه)دا بانگه‌شه و بازرگانی بۆ به‌یه‌ككردنی یه‌ك جۆر جلوبه‌رگ ده‌درێت له (جینزو و تى شێرت)، له (عاله‌میه‌ت)ى ئیسلامدا له‌به‌ر رۆشنایی [ (قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآتِكُمْ وَرِيشًا) ] تایبه‌تمه‌ندێتیی گه‌لان و جۆری جلوبه‌رگیان پارێزراوه، یه‌ك مۆدێل فه‌رز ناكرێت.
5ـ (عه‌وله‌مه) یه‌ك جۆری خواردن به‌جیهانی ده‌كات، كه ئه‌ویش (هه‌مبه‌رگر) و خوارده‌مه‌نیی سه‌فه‌رییه و (عاله‌میه‌ت)ى ئیسلام له‌به‌ر رۆشنایی [ (كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ...) ] خواردنێكی دیاریكراوی فه‌رهه‌نگی نییه تا فه‌رزی بكات.
6ـ (عه‌وله‌مه) له خه‌می بانگه‌شه‌كردندایه بۆ (یه‌ك) جۆری خواردنه‌وه‌ی فێنك، كه (كۆكا كۆلا)یه، یه‌ك (جۆر) خواردنه‌وه‌ی گه‌رم كه (نیسكافه)یه، له (عاله‌میه‌ت)ى ئیسلامدا: له‌به‌ر رۆشنایى (كُلُوا وَاشْرَبُوا وَلاَ تُسْرِفُوا....) هه‌مه جۆره‌كانى خواردنه‌وه‌ى به سوود جێگه‌ی سه‌رنج و بایه‌خ پێدانین.
7 ـ (عه‌وله‌مه) له هه‌وڵی به‌جیهانیكردنی ته‌نها جه‌ژنێكدایه، كه (كریسمس) و سه‌ری ساڵی زایینییه، به‌ڵام له (عاله‌میه‌ت)ى ئیسلامدا و له‌به‌ر رۆشنایی (وَلِكُلِّ ڕُمَّه‌ٍ جَعَلْنَا مَنْسَكًا) هه‌موو بۆنه تایبه‌ت و گشتییه‌كان جێگه‌ی رێز و بایه‌خپێدانن.
8 ـ (عه‌وله‌مه) له خه‌می زاڵكردنی ته‌نها مه‌نهه‌جێكی (مه‌سیحیه‌ت)دایه كه (پرۆتستانت)ـه و، له دژی (كاسۆلیك) و (ئه‌رسۆدۆكس) و (ئیسلام) و (بوزی)یه، به‌ڵام له عاله‌میه‌تى ئیسلام له‌به‌ر رۆشنایی [ (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ * وَطُورِ سِينِينَ * وَهَذَا الْبَلَدِ الأَمِينِ)،(لَوْلاَ دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا) ] رێز له بوونی هه‌موو خاوه‌ن ئاینه‌كانی تر ده‌گیرێت.
9ـ (عه‌وله‌مه) راگه‌یاندنی له (اعلام)ـه‌وه كردۆته (اعلان) و ئازادیی بۆ هه‌ڵبژاردن نه‌هێشتۆته‌وه، بۆیه له‌دوای (اعلان)ـه‌كانه‌وه ئاماژه ده‌كات كه هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندی بكه تا به نرخێكی هه‌زران ئه‌و شته‌ت ده‌ست بكه‌وێت، له (عاله‌میه‌ت)ى ئیسلامدا (اعلام) (اخبار)ه، نه‌ك (اجبار)، مرۆڤیش ئێستا یان كاتێكی دی به‌ده‌م هه‌ر بانگه‌وازێكه‌وه بچێت ئازاده.
10ـ (عه‌وله‌مه) له كۆی (200) كۆمپانیای جیهانی (172) كۆمپانیای له (ئه‌مریكا) و (ژاپۆن) و (فه‌ره‌نسا) و (به‌ریتانیا)دا كۆكردۆته‌وه و (80%)ى ده‌رامه‌تى جیهان لای (20%)ى دانیشتووانی جیهانه و (20%)ى دونیاش بۆ له (80%)ى دانیشتووانی دنیا هێشتۆته‌وه، به‌ڵام له (عاله‌میه‌ت)ى ئیسلامدا له‌به‌ر رۆشنایی (كَیْ لاَ ێكُونَ دُوڵه‌ً بَیْنَ الڕَغْنِێاءِ مِنْكُمْ) و (لایحتكر لاخاگیء)دا ده‌رامه‌تی جیهان به دادپه‌روه‌ری له‌نێوان ئینسانه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت و كه‌س برسی نابێت هه‌موو (باسك)ێك كار ده‌كات و هه‌موو (ده‌م)ێكیش ده‌خوات.
11 ـ له (عه‌وله‌مه)دا (مانه‌وه) بۆ (به‌هێزه) وه‌كو (قه‌ومی عاد) به لۆجیك و [ (منطق) ] ى [ (من أشد منا قوة) ] كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له (عاله‌میه‌ت)ى ئیسلامدا (مانه‌وه) بۆ (منفعه) و(عدل)ـه، له‌به‌ر رۆشنایی [ (فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً وَأَمَّا مَا يَنفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الأَرْضِ) ] دا ره‌وتی ژیان ئاراسته ده‌كرێ.
كاتێ قه‌ڵه‌می زانا كه‌وته كار
ده‌شكێنێ وشك ده‌كاته گوڵزار
كـانـی سازگار دێنێته سارا
ده‌دا نیشانت كاری په‌روه‌ردگار
یه‌كگرتوو .ژ .635
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای
ڕێگای ڕاستی
هه موو موسڵمانێک مافی له به ر گرتنه وه و بڵاوکردنه وه ی بابه ته کانی ڕێگای ڕاستی هه یه له ڕێگای خوادا