فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
راگه‌یاندن له زه‌مانى عه‌وله‌مه‌دا
ئه‌ندازیار عوسمان
له‌م زه‌مانى عه‌وله‌مه‌یه‌دا هیچ شتێك نییه كاریگه‌ر بێت به هێنده‌ى هۆكاره‌كانى راگه‌یاندن (رۆژنامه، گۆڤار، ته‌له‌فزیۆن، رادیۆ، ئینته‌رنێت و كه‌ناڵه فه‌زاییه‌كان و ...)
ئه‌میندارى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه :"وه‌كاله‌تى ده‌نگوباسى ته‌له‌فزیۆنى (سى. ئێن. ئێن) ئه‌ندامى ژماره شه‌شه له مه‌جلیسى ئه‌مندا".
ئێستا به ئاسانى ئه‌توانى ئه‌وه‌ى ده‌ته‌وێت بیگه‌یه‌نى به ملیۆنه‌ها كه‌س له رێى به‌ریدى ئه‌له‌كترۆنییه‌وه، یان له رێى چاوى كامێرایه‌كى بچووكه‌وه ده‌توانى به ده‌نگ و ره‌نگ هه‌رچیت ده‌وێت بیگه‌یه‌نى به ملیۆنه‌ها كه‌س له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا..
جاران ده‌یانوت خه‌ڵكى له‌سه‌ر ئاینى پاشاكانیانن، به‌ڵام ئه‌مرِۆ دنیا گۆرِاوه و خه‌ڵكى له‌سه‌ر دینى راگه‌یاندنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پاشا و ده‌سه‌ڵاتداران سوورن له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هۆكاره‌كانى راگه‌یاندندا.
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیلى پێشوو (شه‌معون پێریز) باسى ده‌سه‌ڵاتى راگه‌یاندن ده‌كات و ده‌ڵێت :"ئێمه ناتوانین وڵاتانى عه‌ره‌بى بگۆرِین، ئه‌وه‌ى ده‌توانێت بیانگۆرِێت، ئه‌و (صحن)ـه بچكۆله‌یه‌یه كه دایده‌نێن بۆ وه‌رگرتنى كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان" .. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :" تواناكانى راگه‌یاندن زیاتره له تواناكانى سوپا، بۆیه ناتوانرێت پشتگوىَ بخرێت"، بڵاوكردنه‌وه‌ى تاكه رووداوێك له رێى ته‌له‌فزیۆنه‌وه ره‌نگه هه‌ڵایه‌كى گه‌وره بنێته‌وه و كاریگه‌رییه‌كى ده‌بێت له‌سه‌ر دوژمن، كه به جه‌نگێكى گه‌وره ره‌نگه نه‌توانىَ ئه‌وه‌نده ئازارى بده‌یت ..
بۆ نموونه شه‌هیدكردنى (محه‌مه‌د دورِه) له‌په‌ناى باوكیا له‌لایه‌ن سه‌ربازه جوله‌كه‌كانه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ى له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندندا، رووزه‌ردییه‌كى بۆ جوله‌كه دروست كرد، كه نه‌یده‌زانى چۆن لێى ده‌رچێت.
جوله‌كه هه‌ر له كۆنه‌وه راگه‌یاندنى به‌كارهێناوه بۆ هێنانه‌دیى مه‌رامه‌كانى بۆ نموونه:
1 ـ له سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ردا هێرشێكى گه‌وره‌ى راگه‌یاندنى كرده سه‌ر سوڵتان عه‌بدولحه‌مید و به (سوڵتانى سوور) ناویان ده‌برد و به ده‌وڵه‌تى عوسمانیشیان ده‌وت (پیاوه نه‌خۆشه‌كه) و سه‌ره‌نجام پاش چه‌ند ساڵێك له پیلانگێرِان خه‌لافه‌تى ئیسلامی‌یان رووخاند ..
2 ـ له ساڵى (1981)دا رۆژنامه‌ى (سه‌نده‌ى تایم) له زمانى رۆژنامه‌نووسى جوله‌كه‌ى ئه‌مریكى (ساره ئیهرمان)ـه‌وه بلاَوى كرده‌وه كه ده‌زگاى فشارى جوله‌كه (ئیباك) له رێى هۆكاره‌كانى راگه‌یاندنه‌وه توانى راى خه‌ڵكى ئه‌مریكا و توورِه‌ییان له بیست و چوار سه‌عاتدا بگۆرِن، له‌پاش ئه‌وه‌ى كه ئیسرائیل ئه‌تۆمیه‌كه‌ى عێراقى بۆردومان كرد..
رۆژنانه‌یى یه‌كگرتوو .ژ. 627
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی