فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
37 سه‌ربازى کۆرى بوون به ئیسلام
ڕێباز هادى
(مولازم سۆ)، یه‌کێک له‌و سه‌ربازانه‌ى به‌شدارى کردووه له پێشخستنى شارى هه‌ولێرى کوردنشین له باکورى عێراق، ووتى: من موسوڵمان بووم چونکه هه‌ستم کرد که‌وا ئیسلام په‌یامێکى ئاشتیخوازانه‌و مرۆڤانه‌ى زیاترى پێیه له ئایینه‌کانى تر.
هه‌روه‌ها ئه‌که‌ر ئێمه له ڕێگه‌ى ئایینه‌وه ببه‌سترێینه‌وه به دانیشتوانه‌وه باشتر ده‌توانین په‌یامى ئاشتى و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى خۆمان جێبه‌جێ بکه‌ین.
سه‌ربازه‌کان پاش ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ڕێنمایى یه‌کانى ئیسلام خۆیان شوشت، له‌به‌رده‌م ئیمامى مزگه‌وته‌که‌دا ئیسلامبوونى خۆیان ڕاگه‌یاند. بێجگه له ئیمامى مزگه‌وته‌که، هه‌موو موسوڵمانه‌کان و سه‌ربازه‌کانیش به‌یه‌ک ڕێز وه‌ستان، بۆ نیشاندانى یه‌کسانى گشت تاکه‌کان له‌به‌رده‌م خواى گه‌وره‌دا.
ئه‌وان شه‌هاده‌تیان به‌زمانى عه‌ره‌بى له‌به‌ر کردبوو که ده‌ڵێت: (اشهد ان لا اله الا الله و اشهد ان محمدا رسول الله.(
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى دانیشتوانى شارى هه‌ولێر موسوڵمانن، یه‌که‌ى زه‌یتون له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌کدا سه‌ربازه بێ باوه‌ره‌کانى خۆى نارد بۆ مزگه‌وتى حه‌نام دۆنگ بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر له ئیسلام تێبگه‌ن. هه‌ندێک له‌به‌شداربووانى ئه‌و پرۆژه‌یه کاریگه‌ربوون به ئیسلام و بڕیارى موسوڵمان بوونى خۆیان دا.
یه‌کێک له به‌رپرسه سه‌ربازیه‌کانى یه‌که‌ى زه‌یتون ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌ربازه‌کانیان زۆر باش له پێکه‌وه ژیانى جیهانى ئیسلامى تێگه‌یشتوون و ده‌زانن که‌وا ئه‌گه‌ر موسوڵمان بیت و له وڵاتێکى ئیسلامی‌دا کار بکه‌یت، وه‌ک بێگانه ته‌ماشا ناکرێیت.
عه‌ریف پایک سیۆنگ له یه‌که‌ى زه‌یتون ده‌ڵێ: (من به‌شى زمانى عه‌ره‌بیم له زانکۆ ته‌واو کردووه، هه‌ر له‌وێش قورئانم خوێندۆته‌وه‌و زۆر کاریگه‌ر بووم به ئیسلام، له‌م پرۆژه‌یه‌ى ئه‌م دواییه‌ى یه‌که‌ى زه‌یتون بڕیارى موسوڵمان بوونى خۆمم دا.(
هه‌روه‌ها ووتى: (کاتێک که چوومه‌وه بۆ عێراق، ده‌مه‌وێ له بۆنه‌و ئاهه‌نگه ئاینى یه‌کانى خه‌ڵک به‌شدارى بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به خۆشه‌ویستى برایانه بکه‌ین و تێ‌یان بگه‌یه‌نم که سوپاى کۆریا داگیرکه‌ر نى یه به‌ڵکو هێزێکى مرۆڤـ دۆسته‌و بۆ یارمه‌تیدانى ئه‌وان هاتووه.(
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی